ڤیدیۆ؛ کاتانیچ چاودێری یاریزانانی جەوییە دەکات

07-11-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
سریچکۆ کاتانیچ، راهێنەری عێراق
سریچکۆ کاتانیچ، راهێنەری عێراق
نیشانەکردن سریچکۆ کاتانیچ
A+ A-

رووداو- هەولێر

سریچکۆ کاتانیچ، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ئامادەی مەشق و ئامادەکارییەکانی یانەی جەوییە بوو بۆ چاودێریکردنی یاریزانەکانی یانەکە.

کاتانیچ بۆ لە نزیکەوە هەڵسەنگاندنی یاریزانەکانی ئەو یانەیە لە هەولێر ئامادەی مەشق و راهێنانەکان بوو، کە یەکەمجارە راهێنەرەکە ئامادەی راهێنانەکانی یانەیەکی عێراقی ببێت.

ئامادەبوونی ئەو راهێنەرە لە مەشقەکانی یانەکەدا لەکاتێکدایە، 10 یاریزانی جەوییە لە ریزەکانی هەڵبژاردەی عێراق یارییدەکەن، بوویە کاتانیچ دەیەوێت شێوازی مەشقی ئەو یاریزانانە لەگەڵ یانەکەیان ببینێت.

هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2022 و جامی ئاسیای 2023، رۆژی 14ـی ئەم مانگە بەرامبەر ئێران یارییدەکات، دوای ئەوەش رووبەڕووی بەحرەین دەبێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە