جه‌نه‌وا راهێنه‌رى ده‌ستنیشانكرد


رووداو -سلێمانى 

به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى یانه‌ى جه‌نه‌وا به‌شدار له‌ خولى یانه‌كانى ئیتاڵیا، راهێنه‌رى نوێى یانه‌كه‌ى ده‌ستنیشانكرد .

یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌، ئاشكرایكردووه‌ داڤیدی بالاردینی پۆستى راهێنه‌رى یانه‌كه‌ى وه‌رگرتووه‌ و شوێنى ئیڤان یوریچى كرواتى ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌به‌ر خراپى ئه‌نجامه‌كانى له‌ پۆسته‌كه‌ى لابرا.


 بالاردینی پێشتریش راهێنه‌رى جه‌نه‌وا بووه‌ هاوكات پۆستى راهێنه‌رێتى یانه‌كانى پالیرمۆ وبۆلۆنیا وكالیاری ولازیۆى هه‌بووه‌ .