یانه‌یه‌كى ئیتاڵیا داخرا


رووداو –سلێمانى 

یانه‌ى مۆدیناى ئیتاڵى به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى مایه‌ پووچبونى راگه‌یاند و فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئیتاڵیاش تیپى تۆپى پێى  یانه‌كه‌ى دوورخسته‌وه‌ .

یانه‌ى مۆدینا كه‌ ساڵى 1912 دامه‌زراوه‌، دوێنێ دووشه‌ممه‌ به‌ فه‌رمى مایه‌پووچبونى راگه‌یاند و ئاشكرایكرد كه‌ چى دیكه‌ به‌و ناوه‌ به‌شدارى پاڵه‌وانێتییه‌كان ناكه‌ن .



راسته‌وخۆش دواى بریاره‌كه‌ى مۆدینا، فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئیتاڵیا یانه‌كه‌ى له‌ خولى پله‌ سێى ئه‌و وڵاته‌ سڕیه‌وه‌.