كچانی سیروانی نوێ له‌یه‌كه‌مین پله‌ی ئۆفی (Play off)ى كوردستاندا

07-11-2013
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن خولی باسكه‌
A+ A-



كچانی سیروانی نوێ كه‌مێك پێش ئیستا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یاری پله‌ی ئۆف (Play off) له‌گه‌ڵ یانه‌ی وه‌رزشی (ئه‌كاد) له‌خولی باسكه‌ی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی كوردستاندا به‌ره‌و شاری (مصیف صلاح الدین) سه‌فه‌ریان كرد.

بڕیاره‌ سبه‌ینی هه‌ینی 8-11 له‌یاریگای (ئارارات) رووبه‌ری كچانی (ئه‌كاد) ببنه‌وه‌.
یاری پله‌ی ئۆف بۆیه‌كه‌مجاره‌ له‌كوردستاندا به‌رێوه‌ ده‌چیت هه‌ردوو یانه‌ له‌كۆی سێ یاری هه‌ر یانه‌یه‌ك توانی دوو یاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێ بهێنیت راسته‌وخۆ ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌  رزگار ره‌ئوفى راهێنه‌رى یانه‌كه‌ ئه‌وه‌ى خستۆته‌ روو كه‌ تیپه‌كه‌ى له‌وپه‌ری ئاماده‌باشیدان و چاویان بریوه‌ته‌ نازناوه‌كه‌.

راكه‌یاندنی یانه‌ی وه‌رزشی سیروانی نوێ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە