ڤیدیۆ؛ عومەر ئاگر لە تۆڕی نۆیەر بەردەدات

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
Photo by Daniel ROLAND / AFP
Photo by Daniel ROLAND / AFP
نیشانەکردن عومەر مەرمووش بایرن میونشن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

عومەر مەرمووش، هێرشبەری میسری، سەرکردایەتی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی کرد بۆ وەرگرتنی خاڵێکی گرنگ لە بایرن میونشن، دوای ئەوەی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ و ئەسیستێک یارمەتی تیپەکەی دا بۆ یەکسانبوون لەگەڵ یانەی باڤاری.
 
بایرن میونشن کە ببووە مویانی فرانکفورت، لە خولەکی 15 لە رێگەی کیم مین جایەوە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد. 
 
بەڵام فرانکفۆرت دوای 7 خولەک لە رێگەی عومەر مەرمووشەوە سەرکەوتوو بوو لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە.
 
پاشان هوگۆ ئێکویتیکی لە خولەکی 35 بایرنی شۆک کرد و گۆڵی دووەمی بۆ فرانکفۆرت تۆمارکرد، دوای ئەوەی لەلایەن عومەرەوە ئەسیتێکی جوانی بۆ کرا.
 
بەڵام ئەم پێشکەوتنە تەنیا سێ خولەکی خایاند، کاتێک ئۆپامێکانۆ حەوت خولەک پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم ئەنجامەکەی بۆ میونشن یەکسانکردەوە.
 
لە گێمی دووەمدا بایرن لە رێگەی مایکل ئۆلیسییەوە دیسانەوە پێشکەوتنی بەدەستهێنا و لە خولەکی 53 بایرنی کردە خاوەنی گۆڵی سێیەم.
 
لە کاتێکدا یارییەکە بەرەو کۆتایی دەچوو، عومەر مەرمووشی هێرشبەری میسری لە دواخولەکدا گۆڵی یەکسانبوونی بۆ فرانکفورت تۆمارکرد و کارتێکی زەردیشی وەرگرت، لەبەرئەوەی لە کاتی ئاهەنگگێڕان بۆ گۆڵەکەی، درێسەکەی لەبەرکردەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە