ڤیدیۆ؛ کارلۆ ئەنچێلۆتی: مۆدریچ دڵخۆش نییە

07-10-2023
ئیحسان تاهیر
ئەنچێلۆتی و مۆدریچ
ئەنچێلۆتی و مۆدریچ
نیشانەکردن لوکا مۆدریچ کارلۆ ئەنچێلۆتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، رەخنە لەوانە دەگرێت کە پێیانوایە ڤینیسیۆس جۆنیۆر هۆکارێکە بۆ ئەو رەگەزپەرستییەی بەرامبەری دەکرێت. هەروەها گوتی "مۆدریچ دڵخۆش نییە لەبەرئەوەی زۆر یاری پێناکات". گوتیشی "دەبێت یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 لە مەدرید و لەنێو سانتیاگۆ برنابیۆدا بەڕێوەبچێت".
 
ئەمە پوختەی قسەکانی کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدن، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یاریی ریال مەدرید بەرامبەر ئۆساسونا:
 
یاریزانێکمان هەیە بووەتە قوربانی سووکایەتی رەگەزپەرستانە و رێکاری یاسایی لە ئارادایە. هەندێک میدیا هەن هەوڵدەدەن سەرنجەکان لەسەر ئەم کارە لاببەن، ئەمەش دڵتەنگ و تووڕەم دەکات.
 
دەبێت یاریی کۆتایی مۆندیال لە مەدرید ئەنجام بدرێت، چونکە مەدرید پایتەختی ئیسپانیایە، لە بێرنابیۆش، چونکە بێرنابیۆ باشترین یاریگەی جیهانە.
 
مۆدریچ؟ دیارە دڵخۆش نییە بەوەی کە یاری ناکات، چونکە بەدرێژایی تەمەنی یاری کردووە، بەڵام پاڵنەر و چاوەڕوانییەکانی بۆ پێشکێشکردنی شتێک بۆ تیپەکە هێشتا زۆرە. کەسی دیکە ناتوانێت ئەو کارە بکات کە ئەو دەیکات، ئەو کاریزمایەی کە ئەو لە چاوی هاوڕێکانیدا هەیەتی زۆر گرنگە. دیارە ئەوە بۆ منیش گرنگە کاتێک یاری ناکات، هەروەها بۆ هاوڕێکانیشی گرنگە، بەڵام دیارە بۆ ئەو بەو شێوەیە نییە. ئەو بەمە کاریگەر بووە، و ئەمە شتێکی ئاساییە.
 
ئۆساسونا بەرگرییەکی باش دەکەن و هەوڵدەدەن بەدوای خاڵە لاوازەکانماندا بگەڕێن بۆ ئەوەی ئازارمان پێبگەینن، بۆیە پێویستە بەباشی هێرش بکەین، بەشێوەیەکی ژیرانە، کە خۆمان لە هەر مەترسییەک بەدوور بگرین.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە