ڤیدیۆ؛ کیسێ لە کەریمی بردەوە

07-10-2023
ئیحسان تاهیر
ئەهلی 1-0 ئیتیحاد
ئەهلی 1-0 ئیتیحاد
نیشانەکردن ئیتیحاد ئەهلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ئەهلی، یاریی دێربیی جەددەی لە یانەی هاوشارەکەی، ئیتیحادی بردەوە.
 
لە گەڕی نۆیەمی خولی رۆشنی سعودیدا، یانەی ئەهلی لەسەر یاریگەی شا عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز، بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئیتیحادی بردەوە.
 
ئەو یارییەی چەندین هەلی گۆڵکردنی تێدا بۆ یانەی میوان رەخسا و ئیدوارد مێندی گۆڵپارێزی یانەی ئەهلی درەوشایەوە، لەلایەن فرانک کیسێی ئیڤۆارییەوە یەکلاییکرایەوە. کاتێک لە خولەکی 31 گۆڵێکی نایابی بۆ ئەهلی تۆمارکرد.
 
یانەی ئیتیحاد بە چەندین شێوە هەوڵیدا بگاتە گۆڵی میوان بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام هێرشبەرانی هەموو جارێ رووبەڕووی درەوشاوەیی مێندی دەبوونەوە، تاوەکو فیکەی کۆتایی یارییەکە ئەنجامەکە وەک خۆی مایەوە، و ئەهلی بردنەوەی بەدەستهێنا.
 
ئەگەرچی لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەدا، کەریم بنزیما گۆڵێکی بۆ ئیتیحاد تۆمارکرد، بەڵام دواتر ڤار رەتیکردەوە بە بیانووی بوونی سەرپێچییەک لەلایەن یاریزانانی ئیتیحادەوە.
 
بەم سەرکەوتنە یانەی ئەهلی سەرکەوت بۆ پلەی پێنجەمی ریزبەندیی، بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ، کە لەگەڵ یانەی ئیتیحاد یەکسانە و بە 3 خاڵ لە پێشەنگی ئێستای خولەکە دوورە کە یانەی تەعاونە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە