ڤیدیۆ؛ رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی 2 خاڵی گرنگیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی نەسڕ، لە یارییەکانی قۆناخی 9ـی خولی رۆشنی سعودی، دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و نەیتوانی لە یانەی ئەبهای میوانی بباتەوە، کاتێک بە ئەنجامی 2-2 لەگەڵیدا یەکسانبوو.
 
لە خولەکی سێیەمدا ئۆتاڤیۆی پۆرتوگالی بە ئاسیستێکی مارسێلۆ برۆزۆڤیچ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی خانەخوێ تۆمارکرد.
 
ئاندرسۆن تالیسکای بەرازیلی، بە ئاسیستێکی سادیۆ مانێ لە خولەکی 28 گۆڵی دووەمی بۆ نەسڕ تۆمارکرد.
 
دوای پێنج خولەک، یانەی میوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرا، و سەعد باقیری تونسی لە خولەکی سی و شەشدا بەسەرکەوتوویی جێبەجێیکرد و جیاوازییەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە.
 
لە کاتێکدا یارییەکە بەم ئەنجامە بەرەو کۆتایی دەڕۆیشت، ئەبها لە خولەکی سێیەمی کاتی زیادکراودا بە لێدانێکی مووشەکئاسای کارل تۆکۆ ئیکامبی گۆڵی دووەم و یەکسانبوونی تۆمارکرد
 
نەسڕ بەم ئەنجامە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 19 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی گەیشتە پلەی سێیەمی ریزبەندیی، لە کاتێکدا ئەبها 7 خاڵ هەیە و پلەی پانزەمی گرتووە.