جامی جیهان لە 2017 ئەنجامدەدرێت

07-10-2015
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جامی جیهانی
A+ A-

رووداو – هەولێر

تۆڕی هەواڵی ESPN ی وەرزشی بڵاویکردووەتەوە بڕیارە یەکەم پاڵەوانیەتی ئەفسانەکانی تۆپی پێ ئەوانەی کە وازیان لە یاریکردن هێناوە لە ساڵی 2017 لە مێکسیکۆ بەڕێوەبچێت و چەندین یاریزانی بەناوبانگی پێشووی تۆپی پێی جیهانیش بەشداری تێدا دەکەن.

چاوەڕواندەکرێت یارییەکانی پاڵەوانیەتییەکە لە شارەکانی مێکسیکۆ سیتی، گودالاخارا و مۆنتێری بەڕێوەبچن و 12 هەڵبژاردە بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکە بکەن کە شەشیان لە ئەوروپا پێکهاتوون لە هۆڵەندا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فرانسا و ئینگلتەرا و چوار هەڵبژاردەش لە ئەمریکا پێکهاتوون لە مێکسیکۆ، برازیل، ئارجێنتینا و ئەمریکا لەگەڵ هەردوو هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور و ژاپۆن لە کیشوەرەکانی ئەفریقا و ئاسیا.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە لە پاڵەوانیەتییەکەدا هەریەکە لە زینەدین زیدانی 43 ساڵ و مایکل باڵاکی 39 ساڵ دەردەکەون و ئەو یاریزانانەی بەشداریش لە پاڵەوانیەتییەکە دەکەن دەبێت تەمەنیان لە نێوان 35 بۆ 45 ساڵ بێت.

کاتی یارییەکانی پاڵەوانیەتییەکەش جیاواز لە یارییە ئاساییەکان 60 خولەک دەبێت و هەر گێمێکی 30 خولەک دەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە