ئەستێرەیەکی ئەڵمانیا تووشی زەهایمەر بووە

07-10-2015
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن گێرد میولەر
A+ A-

رووداو - هەولێر

گێرد میولەری ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانی تووشی نەخۆشی زەهایمەر بووە و باروودۆخی ناجێگیرە.

 
کارل هاینز رۆمەنیگیێی جێگری سەرۆکی یانەی بایرن میونشن لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانەی بایرن میونشن رایگەیاند، گێر میولەری گۆڵکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن دووچاری نەخۆشی لە بیرچوونەوە بووە و باروودۆخی ئەو کەسایەتییە تەمەن ٧٠ ساڵە باش نییە.

هەر دوێنێ یانەی بایرن میونشن لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بەوەکرد کە بەدڵتەنگییەوە هەواڵی تووش بوونی میولەر بەو نەخۆشییە رادەگەینن.

گێر میولەر سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای کرد بۆ بردنەوەی مۆندیالی 1974 و بووە گۆڵکاری مۆندیالی 1970.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە