ڤیدیۆ؛ دیدێ دیشام: هەموو دۆڕانێکی هەڵبژاردەی فەرەنسا بە ئازارە

21 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
دیدێ دیشام
دیدێ دیشام
نیشانەکردن دیدێ دیشام
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە نەیشنسلیگدا 1-3 بە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دۆڕا، دیدێ دیشامی راهێنەری کەڵەشێرەکان دانی بەوەدا نا کە ئاستی تیپەکەی باش نەبوو. گوتیشی "دۆڕانی هەڵبژاردەی فەرەنسا هەمیشە ئازاربەخشە".
 
دیشام لە دوای یارییەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، دووپاتیکردەوە کە ئەوان باش یارییان نەکرد، بەڵام یارییەکی دیکەیان لەپێشە و پێویتسە یاریزانەکانی ئەم یارییە لەبیر نەکەن.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی دیدێ دیشام، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسایە:
 
کاتێک لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا دەدۆڕێم، هەمیشە ئازاری هەیە و هەمیشە ئازاری دەبێت. دواتر من بایەخ بە ئامارەکان نادەم، ئەوە بەشێکە لە یاریکردن لە ئاستێکی بەرزدا. ئەمڕۆ دڵخۆش نابم، بێگومان بەو کارە رازی نیم کە کردمان. ئێمە لە سێ رۆژدا یارییەکی دیکەمان هەیە، گرنگ نییە ئەمە یەکەم یاریمان بێت. مەرج و پێداویستییەکان هەن، چاوەڕوانییەکانیش هەن.
 
ئێمە ئاستمان خراپتر بوو لە ئاستی راستەقینەمان، جگە لە 20 خولەکی یەکەم، دوای ئەوەش لە رووی توانای جەستەییەوە باش نەبووین. پاشان دەتوانیت باس لە نەبوونی شەڕانگێزی و زۆر قسەی دیکەش بکەیت. هەموو ئەوەی پێویست بوو نەمانبوو، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو شتانەی پێتان دەڵێم، ئێمە دەبێت زیاتر لەوەی کردمان پێشکەشی بکەین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە