یۆرگن کڵۆپ دوای 9 ساڵ دەبێتەوە راهێنەری بۆرووسیا دۆرتموند

19 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یۆرگن کڵۆپ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای 9 ساڵ لە بەجێهێشتی یانەی بۆرووسیا دۆرتموند، ئەمڕۆ جارێکی دیکە یۆرگن کڵۆپ دەگەڕێتەوە ئەو یانەیە و دەبێتەوە راهێنەری یانەکە.
 
کڵۆپ لەنێوان 2008 و 2014 راهێنەرایەتی یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە مێژوویەکی گەورەی تۆمارکرد و دوای ئەوە چووە یانەی لیڤەرپوول و لەگەڵ کۆتاییهاتنی وەرزی رابردوو یانە ئینگلیزییەکەی بەجێهێشت.
 
گەڕانەوەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە بۆ بۆرووسیا دۆرتموند بۆ بۆنەیەکی تایبەتە و لە یارییەکی نمایشکاریدا دەبێتەوە راهێنەری ئەو یانەیە.
 
دۆرتموند ئەمڕۆ یارییەک بۆ رێزلێنان لە هەریەکە لە لوکاس پیسچیک و یاکۆب بلاسچیکۆڤێسکی، ئەستێرەکانی پێشووی یانەکە رێکدەخات و یۆرگن کڵۆپ، راهێنەرایەتی یانەکە دەکات و چەند ئەستێرەیەکیش بەشداردەبن و ئەگەری هەیە نوری شاهین، راهێنەری ئێستای یانەکەش یاری بکات.
 
کڵۆپ دڵخۆشی خۆی بە گەڕانەوە بۆ دۆرتموند پێشاندا و گوتی "بەڕاستی چاوەڕێی ئەوەم و کاتم بۆی دەبێت."
 
یۆرگن کڵۆپ، لە 319 یارییدا راهێنەرایەتی دۆرتموندی کردووە 180 یاریی بردووەتەوە و رێژەی سەرکەوتنەکانی  56.4% بووە.
 
بۆرووسیا لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرە ئەڵمانیاکە دووجار بوندێسلیگا و دوو جاریش نازناوی جامی ئەڵمانیای بەدەستهێناوە.
 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە