وێنە.. سوارێز بە گریانەوە ماڵئاوایی لە ئۆرۆگوای کرد

دوێنێ کاژێر 09:07
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لویس سوارێز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای 17 ساڵ یارییکردن بۆ هەڵبژاردەکە، لویس سوارێز دوایین یاریی خۆی بەدرێسی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوایەوە ئەنجامدا و ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەکە کرد.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رکابەرییەکانی گەیشتن بە مۆندیال لە ئەمریکای باشوور، هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای میوانداریی هەڵبژاردەی پاراگوای کرد، یارییەکە بۆ هاندەرانی ئۆرۆگوای تایبەت بوو، بەهۆی ئەوەی دوایین یاریی سوارێز بوو بەدرێسی هەڵبژاردەکەوە.
 
لویزیتۆ بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەکە کرد و ئیدی کاروانەکەی لەگەڵ ئۆرۆگوای کۆتاییهات.
 
لە رێوڕەسمی ماڵئاواییکردنیدا، هەریەکە لە دیێگۆ فۆرلان، دیێگۆ گودین، یاریزانانی پێشووی هەڵبژاردەکە و واشنتن تابارێز، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەکە و هاوژین و منداڵەکانی سوارێز ئامادەبوون و رێز لە کاروانی یارییکردنی ئەو هێرشبەرە گیرا.

 



سوارێز لە 2007ـەوە یاری بۆ ئۆرۆگوای دەکات، 69 گۆڵی لە 143 یاریدا بپ هەڵبژاردەکە تۆمارکرد و گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەیە، نازناوی کۆپا ئەمریکای 2011ـی لەگەڵ هەڵبژاردەکە بردووەتەوە.

 
یارییەکە بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات و دوایین یاریی لویس سوارێز بەدرێسی ئۆرۆگواییەوە گۆڵکردنی بەخۆیەوە نەبینی.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە