ڤیدیۆ؛ بەرازیل بەزەحمەت بردییەوە

دوێنێ کاژێر 08:21
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
Photo by Mauro PIMENTEL / AFP
Photo by Mauro PIMENTEL / AFP
نیشانەکردن بەرازیل ئیکوادۆر پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

هەڵبژاردەی بەرازیل بەبردنەوە گەڕایەوە نێو رکابەرییەکانی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال و بە زەحمەت لە هەڵبژاردەی ئیکوادۆری بردەوە
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی حەوتەمی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال لە ئەمریکای باشوور، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرازیل لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر ئیکوادۆر یارییکرد و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
 
تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی 30 لەلایەن رۆدریگۆ گۆسەوە تۆمارکرا، بەرازیل بەم بردنەوەیە بووە خاوەنی 10 خاڵ و خۆی گەیاندە پلەی چوارەمی ریزبەند.
 
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەرازیل لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یارییەکی دیکە ئەنجامدەدات و رووبەڕووی پاراگوای دەبێتەوە.
 
لە دوو یاریی دیکەدا، ئۆرۆگوای و پاراگوای بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، کە تێیدا لویس سوارێزی گۆڵکاری میژوویی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای دوایین یاریی نێودەواڵتی خۆی ئەنجام دا و بەیەکجاری وازی لە یاریکردنی نیودەوڵەتی هێنا.
 
لە یارییەکی دیکەشدا، کە پێرو میوانداریی کۆلۆمبیای کردبوو، هەردوو هەڵبژاردە بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە