ڤیدیۆ؛ کاسێمیرۆ: قسەکردن لەسەر ئەنچێلۆتی بێڕێزییە

07-09-2023
ئیحسان تاهیر
کاسێمیرۆ
کاسێمیرۆ
نیشانەکردن کاسێمیرۆ کارلۆ ئەنچێلۆتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کاسێمیرۆ، یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی هەڵبژاردەی بەرازیلدا، کە دەست بە یارییەکانی پاڵاوتن بۆ مۆندیالی 2026 دەکات، دووپاتیکردەوە کە قسەکردن لەسەر راهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەی بەرازیل بێڕێزییە، گوتیشی "دینیز راهێنەرێکی نایابە".
 
ئەمە پوختەی قسەکانی کاسێمیرۆ، یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیلە:
 
بۆچوونی من لەسەر دینیزی راهێنەر هەمان شتە. ئەو راهێنەرەیە کە ئەمڕۆ سەرکردایەتیمان دەکات. قسەکردن سەبارەت بە کارلۆ ئەنچێلۆتی؟ ئەو هەواڵانە دەزانین کە ئێوە بڵاویان دەکەنەوە، ئێمە دەزانین کە راهێنەرێکی گەورەیە، راهێنەرێکە زۆر حەزی لە سەرکەوتنە. بەڵام گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە و بێڕێزییە لێرە باسی ئەنچێلۆتی بکەین، دەزانین راهێنەرێکی نایابە، بەڵام ئەمڕۆ راهێنەرێکمان هەیە، ئەویش دینیزە. ئێمە رێزی لێدەگرین وەک ئەوەی راهێنەری ئێمە بێت لە مۆندیالدا.
 
سەختی مۆندیالی لە بۆلیڤیاوە دەست پێدەکات، ناتوانیت بیر لە مۆندیال یان نازناوی شەشەم بکەیتەوە بەبێ ئەوەی بیر لە یارییەکەی بەرامبەر بۆلیڤیا بکەیتەوە، دەبێت بیر لە هەر یارییەک بکەینەوە، بۆ ئەوەی بیر لە ئاستێکی باش بکەینەوە لە جامی جیهاندا.  دەبێت بیر لەوە بکەینەوە کە بەرامبەر بۆلیڤیا ئاستێکی باش پێشکێش بکەین. گەورەترین چاوەڕوانیمان ئەوەیە کە لە بۆلیڤیا ببەینەوە، پاشان پێرو، پاشان هەر تیپێک کە رووبەڕوومان دەبێتەوە. ئامانجی سەرەکیمان سەرەتا ئەنجمادانی یارییەکی باشە بەرامبەر بۆلیڤیا، سەرکەوتن بۆجامی جیهانی و پاشان دوای ئەوە پشتیوان بەخوا ئێمە دەبینە پاڵەوانی مۆندیال، کە ئەوە خەونی هەموو یاریزانێکی جیهانە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە