ڤیدیۆ؛ ئەمڕۆ پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 دەستپێدەکەنەوە

07-09-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
کیلیان ئێمباپێ
کیلیان ئێمباپێ
نیشانەکردن پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

هەڵبژاردەکانی ئەوروپا دەگەڕێنەوە بۆ هەڵگرتنی هەنگاوێکی دیکە لەپێناو گەیشتن بە یۆرۆی 2024 کە هاوینی داهاتوو ئەڵمانیا میوانداریی دەکات.
 
لە یارییەکانی ئەم گەڕەی پاڵاوتنەکاندا، ژمارەیەک لە هەڵبژاردە گەورە و خاوەن مێژووەکان دەتوانن چارەنووسی خۆیان یەکلابکەنەوە و ئیدی کاروانی گەیشتن بە پاڵەوانێتییەکە کۆتایی پێبهێنن، تاوەکو دوای ئەوە بیر لە باشترین ئامادەسازیی بۆ دەرکەوتن لە پاڵەوانێتییە کیشوەرییەکە بکەن.
 
یەکێک گرنگترین یارییەکانی ئەمشەوی پاڵاوتنەکە، رووبەڕووبوونەوەی نێوان سڕبیا و هەنگاریا دەبێت کە تێیدا هەردوو هەڵبژاردە هەوڵی بەدەستهێنانی پێشەنگی کۆمەڵەی حەوتەمی پاڵاوتنەکە دەدەن.. 
 
بەر لە یارییەکەی نێوانیان سڕبیا و هەنگاریا هەریەکەیان لە سێ یارییدا حەوت خاڵی بەدەستهێناوە و یارییەکەی ئەمشەو دەکرێ لێکترازان لە نێوان هەردوو هەڵبژاردە لە پێشەنگی کۆمەڵەکەدا کۆتایی پێبێنێت.
 
لە کۆمەڵەی دووەمی هەمان پاڵاوتندا، فەرەنسای یەکێک لە بەهێزترین هەڵبژاردەکانی ئێستای کیشوەرەکە و جیهان، دەیەوێت بەکردەنی گەیشتن بە پاڵەوانێتییەکە یەکلابکاتەوە و ئەمشەو ئەو هەڵبژاردەیە لە ستاد دو فرانس میوانداریی هەڵبژاردەی ئێرلەندا دەکات و فەرەنسییەکان کە یاریی یەکەمیان لە ئێرلەندا بردووەتەوە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر، دەیانەوێت ئەمشەو کارەکە تەواو بکەن و خۆیان لە یۆرۆ ببیننەوە.
 
دیدێ دیشامی راهێنەر کە ماوەیەکی زێڕین لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا دەژی، داواکراوە لێی، درەوشانەوە و هێزی فەرەنسییەکان لە جامی جیهانییەوە بۆ یۆرۆ بگوازێتەوە.. دیشام پاش بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2018، لە مۆندیالی قەتەردا تەنیا هەنگاوێک لە نازناوەکەوە دووربوو و لە یاریی کۆتاییدا دۆڕا، ئێستا نازناوێکی یۆرۆ، داخوازییەکی گەورەی فەرەنسییەکانە.
 
فەرەنسا دوا نازناوی خۆی لە یۆرۆدا بەر لە بیست و سێ ساڵ بردووەتەوە و ئەو نەوە زێڕینەی یاریزانانی هەڵبژاردەکە کە ئێستا لەبەردەستی دیشامدان، وەکچۆن توانییان مۆندیال ببەنەوە، بەهەمان شێوە توانای بردنەوەی یۆرۆشیان هەیە، تەنانەت زۆرینەی بۆچوونەکان بەو ئاراستەیەیە کە فەرەنسا وەک بەهێزترین بەربژێر بۆ بردنەوەی نازناوەکە، دەچێتە ئەڵمانیا.
 
لە هەمان کۆمەڵەدا هۆڵەندییەکان هەوڵدەدەن بەسەر بەختی خۆیان و چارەنووسیان لە کۆمەڵەکەدا راپەڕن، کاتێک سێیەم یاریی خۆیان لە پاڵاوتنەکان بەرامبەر هەڵبژاردەی یۆنان ئەنجامدەدەن، پاشئەوەی لە گەڕی یەکەمدا بەرامبەر فەرەنسا دووچاری شکستێکی گەورەبوون، بەرلەوەی لە گیبرالتاری لاوازترین هەڵبژاردەی نێو کۆمەڵەکە ببەنەوە.
 
ئەرکی هۆڵەندییەکان لە یارییەکەی ئەمشەودا ئاسان نییە، چونکە گەرچی یۆنانییەکان لە پاڵەوانێتییە فەرمییەکاندا سەرکەوتنیان بەسەر هۆڵەندادا بەدەستنەهێناوە، بەڵام گرتنی پلەی دووەمی کۆمەڵەکە لە پاش ئەنجامدانی سێ یاریی و بردنەوە لە ئێرلەندا و گیبرالتار، وادەکات یۆنانییەکان بەمافی خۆیانی بزانن لەبری هەر هەڵبژاردەیەکی دیکە، ئەوان لەگەڵ فەرەنسادا خۆیان لە یۆرۆی داهاتوو ببینن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).