ئەفسانەیەکی عێراق کۆچی دواییکرد

07-09-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن عەدنان قەیسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

عەدنان قەیسی، ئەستێرەی بەنێوبانگی عێراق و یاریی زۆرانبازیی ئازاد لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
نزیکەکانی ئەستێرە عێراقییەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی کۆچی دوایی عەدنان قەیسیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، شەوی رابردوو کۆچی دواییکردووە.
 
ماڵپەری WWE تایبەت بە یاریی زۆرانبازی لەسەر ئاستی جیهان بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەو ئەستێرە عێراقییە نووسیوویەتی "WWE هەست بە نیگەرانییەکی قوڵ دەکات بۆ کۆچی دوایی عەدنان قەیسی، کە لەلایەن هاندەرانەوە بە بیلی وایت وۆلف، شێخ عەدنان قەیسی و جەنەڕال عەدنان ناسرابوو."
 
عەدنان عەبدولکەریم ئەحمەد قەیسی، لە 1ـی ئاداری 1939 لە دایکبووە، ئەستێرەیەکی بەنێوبانگی یاریی زۆرانبازیی ئازاد بووە، قەیسی لە زانکۆی ئۆکلاهۆما زۆرانبازیی کرد و پەیوەندیی بە WWWF کردووە کە ناوەکەی گۆڕی بۆ WWF لە ساڵانی هەشتاکان و ئێستا WWEیە.
 
قەیسی لەگەڵ کارەکتەری بێلی گورگ سپی و کارەکتەرێک کە بەڕەچەڵەک ئەمریکییە و لەگەڵ زۆرانبازی ئەفسانەیی هیندیی سوور چیف جەی سترۆنگبۆ پەیوەندیی هەبوو و پاڵەوانێتییەکی دووانەیان بەدەستهێنا.
 
عەدنان قەیسی لە کاتی جەنگی دووەمی کەنداو لە 1990 پەیوەندیی بە فیدراسیۆنی بەنێوبانگی یاریی زۆرانبازییەوە کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە