ڤیدیۆ؛ لیۆنێل سکالۆنی باسی لیۆنێل مێسی دەکات

07-09-2023
ئیحسان تاهیر
مێسی و سکالۆنی
مێسی و سکالۆنی
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی لیۆنێل سکالۆنی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش چووە پاڵ هەموو ئەوانەی رەخنە لە لویس روبیالێسی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا دەگرن، بەهۆی ماچکردنی یاریزانانی هەڵبژاردەی خانمانی ئیسپانیا. گوتیشی "مێسی لە هەر کوێیەک بێت، گرنگ دڵخۆش بێت".
 
ئەمە پوختەی قسەکانی لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتینە:
 
شەرمەزارییە کە خەڵک زیاتر لە دەستکەوتە گەورە و مێژووییەکەی هەڵبژاردەی خانمانی ئیسپانیا باسی دۆسیەی روبیالێس دەکەن، شەرمەزارییە کە باسی ئەم بابەتە دەکەن، دووبارەی دەکەمەوە، دەمەوێت پیرۆزبایییان لێبکەم. شایەنی ئەوەبوون نازناوەکە  بەدەستبێنن. زۆر باش یارییان کرد. 
 
سەبارەت بە مێسی، دوێنێ ماوەیەک قسەم لەگەڵ کرد، چونکە دوێنێ گەیشت و ئامادەیی خۆی نیشاندا، وەک هەمیشە راهێنانی کرد، باشە، من وەک هەموو کەسێک دەیبینم، رازییە و دڵخۆشە، شوێنێکی دۆزیوەتەوە کە حەزی لێیە، ئەوەی هەمیشە دەیڵێم ئەوەیە کە لە نێو یاریگەدا دڵخۆشە، گرنگ نییە لە چ وڵاتێک، لە چ شارێکدا بێت، پێویستی بە یاریکردن و هەستکردن بە دڵخۆشییە. پێدەچێت باش بێت لەوێشەوە، ئایا یاری دەکات، ئەوە پەیوەندی بە خۆیەوە هەیە کە تا چەند ئامادەیە. ئێمە دڵخۆشین کە ئەومان هەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە