رووداو ـ هه‌ولێر
جیرارد پیكێ، به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرایكرد كه دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی مێركاتۆ به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌یمار كردووه.
نه‌یمار ده‌یویست له‌م هاوینه‌دا بگه‌ڕێته‌وه ریزه‌كانی بارسێلۆنا و یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ش زۆر هه‌وڵیدا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام دواجار هه‌موو هه‌وڵه‌كانی شكستیان هێنا، كه به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌ڤانییه‌كان نه‌یمار زۆر نیگه‌ران بووه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد كه نه‌یمار ئه‌وكاته‌ی بێئومێدبووه له گه‌ڕانه‌وه بۆ بارسا زۆر گریاوه.
پیكێ، ئاشكرایكرد كه دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی مێركاتۆ و شكستهێنانی هه‌وڵه‌كانی بارسێلۆنا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌یمار، ته‌له‌فۆنی بۆ ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه كردووه و دڵنه‌وایی داوه‌ته‌وه.
پیكێ گوتی "من هه‌وڵمدا پشتگیری نه‌یمار بكه‌م و هیوای چانسێكی باشم بۆ خواست و هانمدا به ئاستێكی به‌رز و باشتر ده‌ربكه‌وێت".
پێكێ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "پێمگوت ئارام بگره، كه‌س نازانێت دواڕۆژ چی بۆ ئێمه شاردووه‌ته‌وه، هه‌موو ساڵێك ده‌رفه‌تێكی دیكه‌مان بۆ ده‌ڕه‌خسێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا به رۆژنامه‌نووسانی گوت "له زستاندا نه‌یمار ناگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا". به‌ڵام گوتیشی "ئێمه پلانێكی روونمان ده‌بێت، به‌ڵام له هاویندا جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ