ئه‌مڕۆ پاڵەوانێتی باسکەی یانەکانی عێراق له‌ سلێمانى ده‌ستپێده‌كات

07-09-2017
هەرێز جەمال
نیشانەکردن باسکە
A+ A-

رووداو -سلێمانى 

بریاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ هۆڵى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى شارى سلێمانى یارییه‌كانى  پاڵەوانێتی باسکەی یانەکانی عێراق بۆ كچان ده‌ستپێبكات .

 پاڵەوانێتی باسکەی یانەکانی عێراق به‌ به‌شدارى شه‌ش یانه‌ ده‌بێت به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكراون و رۆژانه‌ش له‌ قۆناخى كۆمه‌ڵه‌كان سێ یاریى به‌رێوه‌ده‌چێت .

بریاره‌ پاش قۆناخى كۆمه‌ڵه‌كان له‌ چوارگۆشه‌ى زێڕینى خوله‌كه‌ یه‌كه‌م و دووه‌مى هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ به‌ شێوه‌ى خول به‌رامبه‌ر یه‌ك بوه‌ستنه‌وه‌و ئه‌و تیپه‌ى زۆرترین خاڵى كۆكرده‌وه‌ ده‌بێته‌ پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە