ڤیدیۆ؛ تاتا: دەپرسم بارسێلۆنا و ئەرجەنتین بەبێ مێسی چی دەبوون؟

07-08-2023
ئیحسان تاهیر
تاتا و لیۆ
تاتا و لیۆ
نیشانەکردن تاتا مارتینۆ لیۆنێل مێسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

تاتا مارتینۆ، راهێنەری یانەی ئینتەرمەیامی، پەسنی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەکەی دەدات و دەڵێت "بارسێلۆنا یان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین چی دەبوون بەبێ مێسی".
 
ئەمە پوختەی قسەکانی تاتایە لەسەر مێسی:
 
ئەم پرسیارانە هەمیشە دەمێننەوە، لە هەر کوێیەک بێت، بارسێلۆنا یان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین چی دەبوون بەبێ مێسی، یان هەر یەکێک لەو تیپانەی کە یاری بۆ دەکرد؟ خۆشبەختین کە ئێمە ئەومان هەیە. ئەمڕۆ دیسانەوە یاریزانێکی یەکجار یەکلاکەرەوە بوو لە یارییەکەدا. راستە، زۆربەی کات ئەگەر لێدانی راستەوخۆ هەبێت، پێموایە تەنیا لەگەڵ ئەودا هەستدەکەی کە دەبێتە گۆڵ. رێژەی گۆڵ تۆمارکردن بە لێدانی راستەوخۆ بەزۆری 10%یە، بەڵام لەگەڵ مێسی هەمیشە پێچەوانەیە، مرۆڤ پێیوایە 10% گۆڵ نابێت.
 
راستە ئەمڕۆ ئێمە باشترین یاریزانی تۆپی پێمان هەیە لە جیهاندا و ناتوانین ئەو راستییە بیشارینەوە. بۆیە تیپەکەمان کوشندەیە بەرامبەر گۆڵی بەرامبەر و بەزۆری دەڵێین گۆڵی ئاسانمان هەیە. بەڵام ئەوەی روودەدات ئەوەیە کە لە یارییەکانی دیکەدا ئێمە بەرگرییەکی پتەومان هەیە کە لەوانەیە ئەمڕۆ نیشانمان نەدابێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە