ڤیدیۆ؛ پێرێز لە مەشقەکانی ریال مەدرید

07-08-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
فلۆرێنتینۆ پێرێز لەگەڵ راهێنەر و یاریزانی ریال مەدرید
فلۆرێنتینۆ پێرێز لەگەڵ راهێنەر و یاریزانی ریال مەدرید
نیشانەکردن فلۆرێنتینۆ پێرێز ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید سەردانی یاریزانانی تیپی تۆپی پێی یانەکەی کرد و لە نزیکەوە چاوی بە یاریزانەکان کەوت، هەموو ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن واز لە کارەکەی دەهێنێت.
 
پێرێز لەگەڵ کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید لەبەردەم دەرگای هاتنی یاریزانەکان بۆ نێو یاریگە مەشقەکان وەستاوە و یەک بە یەک تەوقە لەگەڵ یاریزانەکان دەکات و سڵاویان لێدەکات.
 
دوای هاتنی هەموو یاریزانەکان بۆ نێو یاریگە و بەر لە دەستپێکردنی مەشقەکانی ریال مەدرید، سەرۆکی یانەی شاهانە قسە بۆ یاریزانەکان دەکات و هانیان دەدات بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەربکەون.
 
یانەی ریال مەدرید لە راگەیێنراویکدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردە کە باس لەوە دەکەن فلۆرێنتینۆ پێرێز واز لەکارەکەی دەهێنێت، یانەی شاهانە دەڵێت " سەرۆک بیر لە وازهێنان ناکاتەوە."
 
بەپێی راگەیێنراوەکەی ریال مەدرید، ئەو دەنگۆیانە باس لەو بابەتە دەکەن دوورن لە راستی و دروون، جگە لە بەرژەوەندیی هەندێک لایەن هیچ راستییەکی نییە."
 
پێرێز لە ساڵی 2000 بووەتە سەرۆکی یانەی ریال مەدرید ئەو کاتە گالاکتیۆکسی بە چەند ئەستێرەیەک دروستکرد و لە ماوەی سەرۆکایەتییکردنی یانەکەدا 6 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 6 نازناوی لالیگای لەگەڵ یانەکەی بردووەتەوە، جگە لەوەی لە سەردەمی ئەودا ئەستێرەکانی ریال مەدرید درەوشانەوە و بوون بە خاوەنی باڵۆن دۆر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.