ڤیدیۆ؛ هاڵک بە مووشەکێک سەرکەوتنی بۆ ئاتلێتیکۆ مینێرۆ بەدەستهێنا

07-08-2023
ئیحسان تاهیر
هاڵک
هاڵک
نیشانەکردن ئاتلێتیکۆ مینێرۆ هاڵک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئاتلێتیکۆ مینێرۆ بە راهێنەرایەتی لویز فیلیپی سکۆلاری، لە گەڕی هەژدەمی خولی تۆپی پێی بەرازیل، لە ساوپاولۆی میوانداری خۆی بردەوە.
 
لە گێمی یەکەمدا ناوبژیوان لێدانێکی راستەوخۆی بۆ ئاتلێتیکۆ مینێرۆ هەژمارکرد، هاڵکی یاریزانی بەرازیلی لە خولەکی چواردا، لە دوورەوە بە لێدانێکی مووشەکئاسا تۆڕی یانەی ساوپاۆلۆی هەژاند.
 
گێمی یەکەم بە پێشکەوتنی تیپی میوان کۆتایی هات، لە گێمی دووەمدا ناوبژیوان لێدانێکی راستەوخۆی بۆ ساوپاولۆ هەژمارکرد و لوکاس مۆرا لە دەرەوەی ناوچەی سزاوە زۆر بەهێز تۆپەکەی ئاراستەی گۆڵی ئاتلێتیکۆ مینێرۆ کرد، بەڵام بەر ستوونی گۆڵ کەوت و گۆڵ نەبوو.
 
لوکاس مۆرا لەنێو هێڵی سزای خۆیاندا فاوڵێکی دژی پاتریک کرد، ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ ئاتلێتیکۆ مینێرۆ هەژمارکرد، کە کریستیان پاڤۆن سوودی لێوەرگرت و لە خولەکی 69 گۆڵی دووەمی تیپەکەی تۆمارکرد.
 
ئاتلێتیکۆ مینێرۆ تا کۆتایی یارییەکە ئەنجامەکەی پاراست و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە، کە ئەمە یەکەم سەرکەوتنی بوو لە 9 یاری خولەکەدا، کە بووە خاوەنی بیست و چوار خاڵ لە هەژدە یارییدا، و گەیشتە پلەی دەیەمی ریزبەندیی خولەکە، لە کاتێکدا ساوپاولۆ بەهۆی دۆڕانەکەوە بۆ پلەی هەشتەم دابەزی، کە بیست و شەش خاڵی لە هەژدە یارییدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە