ئەو یاریزانە کێیە کە پاریس 60 ملیۆن یۆرۆی پێدا؟

 
رووداو دیجیتاڵ 
 
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بەشێوەیەکی فەرمی مانوێل ئوگارتێی ئۆرۆگوایی گواستەوە ریزەکانی. 
 
پاریس سانجێرمان بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ، مانوێل ئوگارتێی ناوەڕاستکاری یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنای پۆرتوگالی گواستەوە، ئەمە لە کاتێکدا یانەی چێڵسی چێڵسی تاوەکو 12 کاژێر پێش ئێستا لە رکابەرییدابوو بۆ کڕینی ئەم یاریزانە، بەڵام لە کۆتاییدا مەیدانەکەی بۆ پاریس جێهێشت و ئۆگارتێ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد.
 
یاریزانەکە ئەمڕۆ گەیشتە پاریس و پشکنینی پزیشکی ئەنجامدا، دواتر لە بارەگای فەرمیی یانەکە گرێبەستەکەی واژۆکرد کە بۆ ماوەی 5 ساڵە بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ. 
 
مانوێل ئوگارتێ کێیە؟
 
ئۆگارتی لە ساڵی ٢٠٠١ لە شاری مۆنتیڤیدۆ لەدایکبووە، یاریزانێکی لێهاتووە و لە لیستی یاریزانە بەتواناکانی ناوەڕاستدایە لە جیهان کە ئۆرۆگوای لەم ساڵانەی دواییدا بەرهەمی هێناوە.
 
یاریزانە ناوەڕاستکارەکە سەرەتای ژیانی پیشەگەرانەی خۆی لەگەڵ یانەی سێنترۆ ئەتلەتیکۆ فینیکس لە شارەکەی خۆی دەستپێکردووە، مێژووی تۆمارکردووە و بووەتە گەنجترین یاریزان لەم سەدەیەدا کە بە شێوەیەکی پیشەگەرانە لە خولی پلە یەکی ئۆرۆگوایدا یاری بکات لە تەمەنی تەنیا 15 ساڵیدا.
 
دواتر 53 یاری بۆ یانەی مۆنتیڤیدیۆ ئەنجامدا پێش ئەوەی گواستنەوەکەی بە سەرکەوتوویی بۆ خولی پۆرتوگال راگەیێندرا. 
 
ئەو گواستنەوە سەرەتاییە وایکرد کە پەیوەندی بە فامالیکاوەوە بکات لە خولی پۆرتوگال بە بەبڕی تەنیا 3 ملیۆن یۆرۆ بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە لە مانگی کانوونی دووەمی 2020. یەکەم یاریکردنی لە تیپەکەدا کەمتر لە مانگێک دواتر بوو، ئینجا 20 یاری بۆ یانەکە ئەنجامدا کە یارمەتی ئەو یانەیەیدا بۆ ئەوەی لە ریزی یانە پلە یەکەکان بمێنێتەوە و ئینجا رکابەری لەسەر بلیتێکی ئەوروپا بکەن.
 
لە هاوینی دواتر پەیوەندی بە یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنای پۆرتوگالییەوە کرد.
 
بەبڕی 7 ملیۆن یۆرۆ یاریزانە لاوەکە چووە سپۆرتینگ و لەو کاتەوە ئۆگارتی بووەتە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی سپۆرتینگ، هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی کۆنترۆڵ کردووە و یارمەتیدان لەم وەرزەدا بگەنە قۆناغی چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگ.
 
مانوێل ئوگارتێ لەم وەرزەدا چیکرد؟
 
بە کورتی ئۆگارتێ خۆی سەلماندووە کە یەکێکە لە باشترین یاریزانە ناوەڕاستکارە بەرگرییەکان کە لەم وەرزەدا لە ئەوروپا کاری خۆی زۆر بەباشی دەکات. 
 
نەک هەر لەم وەرزەدا بەردەوام لە خولی پلە یەکی پورتوگالدا ئەوەی نیشانداوە و کۆششی زۆری لە یارییەکاندا کردووە و کاتێک لەم وەرزەدا لە هەردوو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و یۆرۆپالیگ یاری کرد. 
 
هیچ یاریزانێکی خولی پورتوگالی لە هەر ٩٠ خولەکێکدا زیاتر لە یاریزانە ئۆرۆگواییەکە ڕێگری و پچڕاندنی تۆپی نەبووە کە دەکاتە 6.8 بۆ هەر یارییەک.
 
هەروەها ئۆگارتێ شارەزایە لە بەرەنگاربوونەوەی فشارەکان لە چآرەگی سێیەمی ناوەڕاستی یاریگەدا کە ئەمەش شتێکی گرنگە، بەتایبەتی ئەگەر بچێتە یانەیەکی ئەوروپیی گەورەتر. بە قووڵی بەشداری لە پچڕاندنی هێرش دەکات بۆ ئەوەی تۆپ بەدەستبهێنێت، زۆرجار تۆپەکە لە هێڵی پشتەوە دەهێنێتە دەرەوە و بۆ ناو هێڵی ناوەڕاست پێش ئەوەی بە وردی دابەشی بکات بەهۆی لێهاتووییەوە لە روانین بۆ یاریگە.