مێسی باشترین یاریزانی ئینتەر مەیامی بە دەرکردن دەدات

07-07-2023
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

رۆدۆفلۆ پیزارۆ، خاوەنی بەرزترین مووچە لە یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی بەهۆی چوونی لیۆنێل مێسی بۆ ئەو یانەیە ناچارە ریزەکانی یانەکەی مەیامی جێبهێڵێت. 
 
رۆدۆلفۆی ئەستێرەی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی، هێرشی کردە سەر یاساکانی خولی تۆپی پێی ئەمریکی، دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ناچاری دەکات یانەکەی بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی شوێن بۆ لیۆنێل مێسیی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بکاتەوە.
 
مێسی لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی راگەیاند، ئەمەش کۆتایی بەو قسە و باسانە هێنا کە باسیان لە داهاتووی ئەو ئەفسانە زیندووەی ئەرجەنتین دەکرد، دوای ئەوەی دوو وەرزی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیدا بەسەر برد.
 
هەواڵەکان باس لە پارەیەکی زۆر دەکەن کە “مێسی” لە یانەکە وەریدەگرێت، بە مووچەی ساڵانەی ٥٠ ملیۆن دۆلار لە ماوەی گرێبەستێکدا کە دەگاتە دوو ساڵ و نیو، ئەمە جگە لەوەی مێسی پشکێکی لە یانەکە دەبێت دوای وازهێنانی لە یاریکردن و چەند گرێبەستێکی دیکەی گەورە کە بریتین لە بوونی پشک لە قازانجی کۆمپانیای ئەدیداس و ئەپڵ تیڤی.
 
بۆ ئەوەی موچەی لیۆنێل مێسی دابین بکرێت و بۆ ئەوەی بابەتەکە لەگەڵ یاسادا بگونجێت، یانە ئەمریکییەکە پێویستە دەستبەرداری یەکێک لە ئەستێرەکانی بێت، رۆدۆلفۆ پیزارۆ ئەو یاریزانەیە خاوەنی بەرزترین مووچەیە لە یانەی ئینتەر مەیامی کە دەگاتە سێ ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێدا، بەڵام ئیدی ئەوە نامێنێت. 

 

 
بەپێی یاساکانی تۆپی پێی ئەمریکا، یەک یاریزان لە تیپێکدا ناوی "یاریزانی تایبەتە" نابێت لە هیچ یانەیەکدا لە یاریزانێک زیاتر مووچەکەی لە سەرووی یەک ملیۆن و نیوەوە بێت، ئێستاش رۆدۆلفۆ پیزارۆی مەکسیکی سێ ملیۆن وەردەگرێت، ئەمەش وادەکات یانەکە بە ناچاری دەرگای چوونەدەرەوە بە رۆدۆلفۆ پیشان بدەن. 
 
لیۆ هێشتا خەریکی بەسەربردنی پشووەکانییەتی، بڕیارە لەم چەند رۆژەدا بگاتە ئەمریکا و پەیوەندی بە مەشقەکانی یانەی ئینتەر مەیامییەوە بکات، یەکەم یاریشی لەگەڵ یانەکەدا بەرامبەر بە کروز ئازۆلی مەکسیکی دەبێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە