یانەی بارسێلۆنا بە یاریزانێکیی گوتووە یانەیەک بۆ خۆت بدۆزەرەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا دەستبەرداری چەند یاریزانێکی دەبێت، بە یەکێک لە یاریزانەکانیشی گوتووە یانەیەک بۆ خۆت بدۆزەرەوە.
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا دەڵێن "چاڤی هێرناندێز لە وەرزی داهاتوودا پشت بە تواناکانی فرانک کیسێ، یاریزانی کۆتدیڤواری نابەستێت و ئەو یاریزانە لە دەرەوەی پلانەکانی راهێنەرە ئیسپانییەکەدایە."
 
فرانک کیسێ لە یانەی میلانەوە بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆناوە کرد، بەڵام لەگەڵ یانەکە سەرکەوتوو نەبوو و زۆرینەی کاتەکان لەسەر کورسیی یەدەگ بووە.
 
رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی دەڵێت "چاڤی لەگەڵ یاریزانەکە کۆبووەتەوە و پێی راگەیاندووە، بۆ هاوکارییکردنی بارودۆخی دارایی یانەکە ناچارە دەستبەرداری ببێت."
 
کیسێ تاوەکو ئێستا هیچ دەستەوارەیەکی پێشکێش نەکراوە، بەڵام یانەکانی ئینتەرمیلان، لیڤەرپوول و تۆتێنهام گرنگی بەتواناکانی یاریزانەکە دەدەن.
 
بارسێلۆنا دەیەوێت بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت، لەکاتێکدا گرێبەستەکەی لە 2026 کۆتاییدێت و ئێستا نرخەکەی لە بازاڕدا 28 ملیۆن یۆرۆیە.