کایلۆر ناڤاس بۆ پاریس سانجیرمان

07-06-2019
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
نیشانەکردن گواستنەوە - کایلۆر ناڤاس - ریال مەدرید
A+ A-

یانەی پاریس سانجێرمان گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەمەبەستی گواستنەوەی کایلۆر ناڤاس گۆڵپارێزی کۆستەریکی و یانەی ریال مەدرید بۆ یانە پاریس سانجێرمان.

لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە "کایلۆر ناڤاس، گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید بە مەرجی رێککەوتنی نێوان یانەی مێرەنگی و پاریس رازیبووە، دوای ئەوەی هیوای مانەوەی لە سانتیاگۆ بیرنابیۆ لەدەستدا".

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە "ناڤاس گرێبەستی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان بۆ ماوەی 3 ساڵ واژۆ دەکات، کە هەر ساڵە و بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت کە ملیۆنێکی زیاترە لەو پارەیەی کە ئێستا لە ریال مەدرید وەریدەگرێت".

ناڤاس شوێنی جیانلویجی بووفۆنی گۆڵپارێزی ئیتاڵی دەگرێتەوە، دوای ئەوەی ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس کۆتاییهات.

ریال مەدرید لاریی نییە لە رۆیشتنی ناڤاس، دوای ئەوەی داوای کردبوو لە ریال بەشیوەی سەرەکی بەشداریی پێ بکەن، ئەمەش ناڕەزایی زەینەدین زیدانی راهێنەری لێکەوتەوە، لە کاتێکدا زیزۆ پەشت بە تیبۆ کۆرتووا دەبەستێت، وەک گۆڵپاریزی ژمارە یەکی یانەکە.

لە ماوەی رابردوودا باس لەوە دەکرا کە ناڤاس پەیوەندی بە یانەی بێنفیکای پۆرتوگالییەوە دەکات، سەرئەنجام پاریس توانی لە هەر یانەیەکی دیکە خۆی زیاتر لە ناڤاس نزیک بکاتەوە، هەموو شتێک لەلایەن کایلۆر ناڤاسەوە کۆتاییهاتووە، ئەوەی ماوەتەوە رێککەوتنی کۆتایی هەردوو یانەیە لەسەر نرخی گرێبەستەکەی کە بڕیارە هەردوولا لەسەر ئەوە رێکبکەون کە ناڤاس بە 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە بکات. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە