ئەمڕۆ پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 بەڕێوەدەچێت

رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020دا 12 یاری بەڕێوەدەچێت.

لە کۆی ئەم 12 یارییەدا چەند یارییەکی گرنگ بەڕێوەدەچێت و تێیدا هەڵبژاردەی دانیمارک لە نێو یاریگا و هاندەرانیدا کاژێر 21:45 رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێرلەندا دەبێتەوە.

لە هەمان کاتدا هەڵبژاردەی سوێدا پێشوازی لە هەڵبژاردەی ماڵتا دەکات، هەڵبژاردەی سێربیاش لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی ئۆکراینا.

ماتادۆرەکانی ئیسپانیاش هەر لە کاژێر 21:45دا دەبنە میوانی هەڵبژاردەی دوورگەکانی فارۆ.