بێلینگهام و زیدان دەیانەوێت یاریزانێک ببەنە ریال مەدرید

07-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن زینەدین زیدان جود بێلینگهام
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جود بێلینگهام، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید و زینەدین زیدان، راهێنەری پێشووی ئەو یانەیە دەیانەوێت یاریزانێک ببەنە ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە.
 
ماڵپەری دێڤێنسا سێنترالی ئیسپانی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت " لە یانەی ریال مەدریددا، ویستێک هەیە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ جەیدن سانچۆ، ئەستێرەی ئینگلیزی و یانەی مانچێستەر یونایتد کە ئێستا بەشێوەی خواستن لە یانەی بۆرووسیا دۆرتموند یاریی دەکات."
 
سەرچاوەکە دەڵێت "هەریەکە لە جود بێلینگهام، ئەستێرەی یانەکە و زینەدین زیدان، راهێنەری پێشووی ریال مەدرید خۆزگەدەخوازن ئەو یاریزانە لە هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات."
 
سانچۆ لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕی، یاریزانەکە زۆرینەی کاتەکان لەسەر کورسی یەدەگ بوو، هەر بەو هۆیەشەوە بەشێوەی خواستن گەڕایەوە بۆرووسیا دۆرتموند.
 
لە دۆرتموند جەیدن زۆر جیاوازتر دەرکەوت، زۆرینەی یارییەکان ئاستێکی بەرز پێشکێشدەکات و لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگیش بەرامبەر پاریس سانجێرمان، بەئاستە بەرزەکەی هەمووانی سەرسامکرد.
 
چەند سەرچاوەیەک دەڵێن "فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید پێشوازی لە بیرۆکەی گواستنەوەی یاریزانەکە ناکات، سەرەڕای ئەوەی زیدان و بێلینگهام پاڵپشتیی دەکەن."
 
ریال مەدرید خۆی بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ ئامادەدەکات و گرێبەستی لەگەڵ ئێندریکیش واژۆکردووە، بە هاتنی ئەو دوو یاریزانە، یانەکە لە رووی هێرشبەرییەوە ژمارەیەکی زۆری یاریزانی دەبێت و رەنگە پێویستیی بە سانچۆ نەبێت.
 
جەیدن سانچۆ دەیەوێت لە یانەی مانچێستەر یونایتد بڕوات، بەڵام دیارنییە یانە ئینگلیزییەکە دەستبەرداری دەبێت یان نا، بەتایبەت دوای ئەوەی لەگەڵ دۆرتموند بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت.
 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە