لە دوایین 5 ساڵدا.. مانچێستەر سیتی باشترین و گرانترین یانەی ئەوروپایە

 رووداو دیجیتاڵ
یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، ریزبەندییەکی بۆ باشترین 6 یانەی ئەوروپا کردووە، بەهای بازاڕی هەر یەکێک لەو یانانەشی دیاریکردووە.
 
یوفا ئەم ریزبەندییەی بەپێی ئەنجام و دەستتکەوتەکانی یانەکانی ئەوروپا لە ماوەی دوایین 5 ساڵدا، لە 2019 تاوەکو 2024 داناوە، کە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، لە ریزبەندییەکەدا پلەی یەکەمی پێدراوە. 
 
پاڵەوانی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ لە وەرزی رابردووەدا، لە رووی بەهای بازاڕیشەوە پلەی یەکەمی گرتووە، واتا گرانترین یانەی ئەوروپایە و بەهای بازاڕییەکەی 1.27 ملیار یۆرۆیە.
 
لەنێو یانەکانی پرێمەرلیگدا، جگە لە مانچێستەر سیتی، یانەی لیڤەرپوولیش لەنێو ریزبەندییەکەدایە، کە بە پێنجەم باشترین یانەی ئەوروپا دانراوە، لە ماوەی دوایین 5 ساڵدا.
 
ئەوەی جێگەی سەرنجە، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەم ریزبەندییەدا پلەی سێیەمی پێدراوە لە رووی ئاستەوە، بەڵام لە رووی بەهای بازاڕییەوە دووەمە لە دوای مانچێستەر سیتی، کە بەهاکەی بریتییە لە 1.27 ملیار یۆرۆ.
 
یانەی بارسێلۆنا نێوی لەنێو لیستەکەدا نییە، واتا نە یەکێکە لە باشترین و نە یەکێکە لە گرانترین یانەکانی ئەوروپا.
 
ئەمە ریزبەندیی باشترین 6 یانەی ئەوروپا و بەهای بازاڕییانە:
 
مانچێستەر سیتی 1.27 ملیار یۆرۆ
 
بایرن میونشن 930.9 ملیۆن یۆرۆ
 
ریال مەدرید 1.04 ملیار یۆرۆ
 
پاریس سانجێرمان 1.02 ملیار یۆرۆ
 
لیڤەرپوول 921.4 ملیۆن یۆرۆ
 
ئینتەرمیلان 622.3 ملیۆن یۆرۆ.