محەممەد خۆشناو لە شوێنی وەلید عارەب دەبێتە سەرۆکی یانەی هەولێر

یانەی هەولێر
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانەی لە ماوەی رابردوودا بەدەستیهێناون و ئەو دۆخە خراپەی تێیکەوتوون، بڕیار لە گۆڕانکاریکردن لە یانەی هەولێردا درا و وەلید عارەب، لە سەرۆکایەتیکردنی یانەکە لادرا.
 
محەممەد خۆشناو، ئەندامی پێشوو و جێگری سەرۆکی یانەکە وەکو سەرۆکی نوێی یانەکە دەستنیشانکرا و بە وەکالەت پۆستەکە وەردەگرێت.
 
رووداو زانیوویەتی، محەممەد خۆشناو دەیەوێت کار بۆ رێکخستنەوەی تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر و گەڕاندنەوەی تیپەکە بۆ نێو رکابەرییەکان بکات.
 
هەولێر لە هەشت یاریی رابردوودا هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە، یانەکە ئێستا بەبێ راهێنەر لە بەغدایە بۆ ئەوەی رۆژی چوارشەممە بەرامبەر کەرخ یاری بکات.