رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا، بیر لە گەڕاندنەوەی راهێنەرێکی پێشووی یانەکەیان دەکەنەوە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە شوێنی چاڤی هێرناندێز ببێتە راهێنەری یانەکە.
بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، لویس ئێنریکێ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان، یەکێکە لەو بژاردانەی یانەی بارسێلۆنا، بیر لە گرێبەستکردن لەگەڵی دەکاتەوە لە داهاتوودا، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ببێتەوە راهێنەری یانەی بارسێلۆنا.
رۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا، بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا، چاودێری داهاتووی لویس ئێنریکێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان دەکەن، بۆ ئەوەی لە دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی 2025، دەستەوارەی پێشکێشبکەن و بیکەنەوە راهێنەری یانەکە.
سەرچاوەکە دەڵێت "ئێنریکێ بژاردەیەکی زۆر خۆشەویستە لەنێو کارگێڕیی یانەی بارسێلۆنا، بەتایبەتیش لەلایەن دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە."
چاودێریکردنی دۆخی ئەو راهێنەرە لەلایەن یانەی بارسێلۆناوە لەکاتێکدا، لە ماوەی رابردوودا چاڤی هێرناندێز رایگەیاندبوو، لە کۆتایی وەرزدا لە یانەکە دەڕوات، بەڵام دوای ئەوە رازیکرا و بڕیارەکەی بۆ بەردەوامبوون تاوەکو کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی ۆڕی و لەگەڵ یانەکە دەمێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە پاریس سانجێرمان، دەیەوێت ئێنریکێ ماوەیەکی درێژتر لەگەڵ یانەکەیان بمێنێتەوە، بۆ ئەوەش دەیەوێت گرێبەستێکی نوێ پێشکێشی راهێنەرەکە بکات.
بارسێلۆنا لەم وەرزەدا بە دۆخێکی زۆر خراپدا تێپەڕی، یانەکە هیچ نازناوێکی بەدەستنەهێنا و ئێستا لە پلەی سێیەمی ریزبەندی لالیگایە و ئەگەر پلەی دووەمی ریزبەند لە جیرۆنا وەرنەگرێتەوە، ناتوانێت بەشداری لە جامی سوپەری ئیسپانیاشدا بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ