تۆماس توخێل داوای ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەکات

07-05-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن بارسێلۆنا بۆرووسیا دۆرتمۆند بایرن میونشن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تۆماس توخێل، راهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، داوای گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانێکی بارسێلۆنا دەکات.
 
توخێل کە بەر لە دوو مانگ بووەتە راهێنەری بایرن لە شوێنی یولیان نایگلسمان، تەنیا نازناوی بۆندێسلیگای لەبەردەستدا ماوە لەگەڵ یانەکەیدا بەدەستی بهێنێت.
 
میدیای ئیسپانیا گوتوویانە، توخێل داوای لە کارگێڕیی بایرن میونشن کردووە گرێبەست لەگەڵ عوسمان دێمبلی، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنادا بکەن لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.
 
عوسمان پێشتر لەژێر دەستی توخێلدا یاریی کردووە، کاتێک هەردووکیان پێکەوە لە بۆرووسیا دۆرتمۆند بوون. بەرلەوەی توخێل رووبکاتە پاریس سانجێرمان بۆ مەشقدانی ئەو یانەیە و عوسمانیش ببێتە یاریزانی بارسێلۆنا.
 
راپۆرتەکە دەڵێ، توخێل پێیوایە کە دێمبلی باشترین یەدەگ دەبێت بۆ شوێنگرتنەوەی لیرۆی سانێ، یاریزانی لاباڵی ئێستای یانەکە.
 
گرێبەستی عوسمان لەگەڵ بارسا، تاوەکو هاوینی 2024 بەردەوام دەبێت و لە دوای ئەو مێژووەوە ئەگەر گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە، هەر یانەیەک دەتوانێ بە مەرجی سزایی 50 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵدا بکات.
 
بارسێلۆنا هەوڵدەدات بەر لە مانگی حەوتی ئەمساڵ، گرێبەستی دێمبلی نوێبکاتەوە، تاوەکو رێ لە رۆیشتنی لە یانەکە بگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە