ڤیدیۆ؛ نادال دوای 25 یاری دۆڕا و لەلایەن یاریزانێکی لاوەوە دەرکرا

07-05-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئەلکاراز و نادال
ئەلکاراز و نادال
نیشانەکردن ئەلکاراس نادال
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کارلۆس ئەلکاراز، تێنسزانی لاوی ئیسپانی کۆتایی بە کاروانی رافایێل نادالی هاونیشتمانی هێنا لە پاڵەوانێتی تێنسی مەدریددا.
 
هەردوو تێنسزانەکە لە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکەدا رووبەڕووی یەکبوونەوە، نادال پێشتر گوتبووی ئەلکاراز لە من باشترە و لە یارییەکەشدا هەر وا دەرچوو و ئەلکاراز هەمووانی بە ئاستە بەرزەکەی سەرسامکرد و یارییەکەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە.
 
لە کۆمەڵەی یەکەمدا ئەلکاراز بە شەش دوو پێشکەوت، بەڵام نادال لە کۆمەڵەی دووەمدا گەڕایەوە نێو رکابەرییەکە و ئەنجامەکەی بە شەش یەک یەکسانکردەوە و رکابەرییەکەی بردە کۆمەڵەی سێیەم.
 
لە کۆمەڵەی یەکلاکەرەوەدا ئەلکاراز کە یەکەم رۆژی بوو لە تەمەنی 19 ساڵیدا، لەدایکبوونی خۆی بەبردنەوەیەکی مێژوویی پیرۆزکرد و ئەو کۆمەڵەیەشی بە شەش سێ بردەوە.
 
کارلۆس ئەلکاراز لە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، رووبەڕووی ئەستێرەیەکی دیکەی تێنس دەبێتەوە، کە نۆڤاک جۆکۆڤیچی سێربییە.
 
دوای 25 بردنەوەی لەسەریەک لەسەر یاریگەی خووڵییەکان نادال یەکەمجارە دەدۆڕێت و ئەلکاراز بچووکترینە یاریزانە دەگاتە قۆناخی پێشکۆتایی تێنسی مەدرید کە لەسەر 1000 خاڵە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە