ئارسیناڵ ئارتێتا دووردەخاتەوە

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئارسیناڵ دەیەوێت میکێل ئارتێتا لە پۆستەکەی دووربخاتەوە و ماسیمیلیانۆ ئالێگری بکاتە شوێنگرەوەی.

ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی ئارسیناڵ بە شێوەیەکی گشتی خراپ بوون، دوای ئەوەی لە قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆپالیگ لەسەر دەستی ڤیاریال کرانە دەرەوە، ئێستا گانەرز بیر لەوە دەکاتەوە میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەکەی لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.

رۆژنامەکانی بەریتانیا ئاشکرایان کردووە، تاوەکو کۆتایی یارییەکانی ئەم وەرزە ئارسیناڵ دەرکردنی ئارتێتا راناگەیەنێت، بەڵام گومان لەوەدانییە بڕیارەکە دراوە و ئارتێتا دووردەخرێتەوە.

لە دوای دوورخستنەوەی ئارتێتا، یانەیە ماسیمیلیانۆ ئالێگری وەکو شوێنگرەوەی ئەو راهێنەرە ئیسپانییە دەستنیشانکردووە و دوای لەکارلادانی ئارتێتا راستەوخۆ ئالێگری دەبێتە راهێنەری تۆپچییەکان.

ماوەیەک پێش ئێستا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە ئالێگری گوتوویەتی، حەزدەکەم لە پرێمەرلیگ ببمە راهێنەر، سەرەتاش وا بڵاوکرایەوە دەبێتە راهێنەری تۆتێنهام، بەڵام دوای ئەوەی یوڤێنتوس هاتەوە سەرهێڵ لەگەڵ ئارسیناڵ، ئێستا بژاردەی تۆتێنهام لەبەردەم نەماوە.

ئارتێتا تەمەنی 39 ساڵە و لە ساڵی 2019ەوە راهێنەری یانەی ئارسیناڵە و جارێک نازناوی قەڵخانی ئینگلتەرا و جارێکیش نازناوی ئێف ئەی کەپی بۆ یانەکەی بەدەستهێناوە.