یاریزانێکی یانەی تۆرینۆ کێشە بۆ دەستپێکردنەوەی خولی ئیتاڵیا دروستدەکات

07-05-2020
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن یانەی تۆرینۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-

 رووداو - هەولێر

دوێنێ چوارشەممە یاریزانانی سەرجەم یانە بەشدارەکانی خولی سێریا ئەی ئیتاڵیا پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆڤید 19یان بۆ ئەنجامدرا لەپێناو دەستپێکردنەوەی مەشقی یانەکان ودواتر رکابەرییەکانی سێریا ئەی، بەڵام یاریزانێکی یانەی تۆرینۆ، هەمووانی دووچاری شۆک کرد.

یانەکانی خولی ئیتاڵیا پاش 8 هەفتە لە راوەستانی رکابەرییەکانی خولی سێریا ئەی، دەستیان بە مەشقکردەوە، بەڵام سەرجەم یاریزانانی خولەکە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ئەنجامدرا و ئەنجامەکان جارێکی دیکە سەرپەرشتیارانی خولی ئیتاڵیای دووچاری شۆک کرد.

ماوەی هەشت مانگە خولی ئیتاڵیا راوەستاوە و ئیتاڵیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کۆرۆنا ژمارەی زۆری قوربانیی تێدا خستەوە، ئەمە وایکرد لەگەڵ کەمتربوونەوەی هەڕەشەی ڤایرۆسەکەدا یانەکان دەست بەمەشقەکانیان بکەنەوە و سەرجەم یاریزان و راهێنەران پشکنینیان بۆ بکرێت بۆ زیاتر دڵنیابوون لەسەلامەتیی یاریزانان و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەو ڤایرۆسە.

لە سەروبەندی گەڕانەوەی یانەکاندا، یانەی تۆرینۆ کە لە خولی سێریا ئەی یاریدەکات، لە هەواڵێکی پێشبینینەکراودا، ئاشکرایکرد یەکێک لە یاریزانەکانی یانەکە لە ئەنجامی پشکنینەکەدا دەرکەوتووە کۆرۆنای هەیە.

یانەکە ناوی ئەو یاریزانەی ئاشکرانەکردووە کە دووچاری نەخۆشییەکە بووە، بەڵام رایگەیاندووە کە یاریزانەکە دەستبەجێ کەرەنتینکراوە و لە سەرجەم یاریزان و ستافی مەشقدانی یانەکە دابڕێنراوە، لە کاتێکدا وەک بڵاوکراوەی یانەکە دەڵێ: ئەو یاریزانە هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەی پێوە دیارنییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە