یانەی میلان هێرشبەرێکی پێکراو دەکاتە ئامانج

08-05-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئەیسی میلان
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی دەیەوێت هێلی پێشەوەی یانەکەی بە گواستنەوەی، مێمفیس دیپای، ئەستێرەی هۆڵەندی و یانەی لیۆنی فەرەنسی بەهێزبکات.

میدیای ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، دەستەی کارگێری یانەی میلان گفتوگۆیەکانی لەگەڵ یانەی لیۆنی فەرەنسی دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا دیپای بباتە ریزەکانی.

دەستەی کارگێری رۆسۆنێری ئامادەیە 20 ملیۆن یۆرۆ و پێدانی بەشێکی پارەی دیکە لە ئەگەری فرۆشتنەوەی یاریزانەکە بداتە لیۆن، بۆ ئەوەی دەستبەرداری هێرشبەرە 26 ساڵەکەی هۆڵەندا ببێت.



دیپای لە دیسێمبەری رابردووە بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی تووشی پێکان بووە، لەو یارییەدا کە لەنێوان لیۆن و رێن لە گەڕی 18ـی خولی فەرەنسا بەڕێوەچوو.

هێرشبەرەکەی لیۆن ئەزموونی یارییکردنی لە پرێمەرلیگ هەیە و وەرز و نیوێک بۆ مانچێستەر یونایتد یارییکردووە، پێشتر لە یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی بووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە