رووداو هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە بەسەرپەرشتی یەکێتیی ناوەندی باسکەی عێراق یارییەکانی قۆناخی کۆتایی خولی یانە پلەیەکەکانی عێراق لە هەولێر دەستپێدەکەن و پێنج رۆژ دەخایەنێت.
یارییەکان رۆژانە لەنێو هۆڵی داخراوی کۆلیژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەدەچن، هەریەک لە یانەکانی سابیس، دهۆک، یەقزە، نەفتی میسان، ئالیات شورتە، نەفتی شیمال بەشدارن، هەموو یانەکان یاریی لەگەڵ یەکدی دەکەن و سێ یانەی پێشەنگی ریزبەندی سەردەکەون بۆ خولی نایابی عێراق.
عەبدولخالق عەبدولقادر، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی باسکەی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت بە رووداو، رایگەیاند "لە رووی کارگێڕیی و ناوبژیوانییەوە ئامادەکارییەکی زۆر باشمان کردووە، دڵخۆشین دوای ئەوەی ساڵانێکی زۆر هەولێر لە خول و پاڵەوانێتییەکان دوور کەوتبووەوە جارێکی دیکە میوانداری یەکێک لە خولە بەهێزەکانی عێراق دەکەین".
هەریەک لە یانەکانی دهۆک و سابیس دوو نوێنەری کوردستانن لە خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان، ئەو دوو تیپە دەیانەوێت وەرزی داهاتوو هاوشانی یانەی زاخۆ بەشداری خولی یانە نایابەکانی عێراق بکەن.
یارییەکانی رۆژی یەکەم بەمشێوەیەن:
یەقزە - نەفتی میسان کاژێر 3:00
ئالیات شورتە - نەفتی شیمال کاژێر 5:00
دهۆک - سابیس کاژێر 7:00
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ