ناوبژیوانی یاریی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی دەستنیشانکرا

07-04-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن فرانسوا ليتكسێر یاریی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یوفا، فرانسوا ليتكسێر، ناوبژیوانی فەرەنسی بۆ بەڕێوەبردنی یاریی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگدا دەستنیشانکرد. 
 
لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا، مانچێستەر سیتی رۆژی سێشەممە دەبێتە میوانی ریال مەدرید لەسەر یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدرید.
 
لەم رووبەڕووبوونەوەیەدا جیرۆم بریساردی هاونیشتیمانیی ليتكسێری دەبێتە ناوبژیوانی ڤار.
 
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، فرانسوا ليتكسێری، تەمەن 34 ساڵ دووجار لە چامپیۆنزلیگدا ناوبژیوانی بۆ یاریی یانەی ریال مەدریدی کردووە و هەردوو جارەکەش تیپی سپیپۆش براوە بووە. 
 
یەکەمیان لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2002-2003 بوو، کە ریال مەدرید لەسەر یاریگەی بێرنابیۆ میوانداریی یانەی چێڵسی ئینگلیزی کرد، و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی یانەی شاهانە کۆتاییهات. دووەمیشیان لەم وەرزەدا بوو، لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا، کاتێک یانەی شاهانە بە ئەنجامی 4-2 لە ناپۆلی بردەوە.
 
فرانسوا ليتكسێری ناوبژیوانی فەرەنسی، هەرگیز هیچ یارییەکی مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگدا بەڕێوە نەبردووە، تەنیا لە دوایین جامی سوپەری ئەوروپادا یاریی مان سیتی بەڕێوەی بردووە، کە یانەکەی ئینگلتەرا بەرامبەر سێڤییای ئیسپانی ئەنجامیدا. یارییەکە بە گۆڵێک بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتاییهات، دواتر سیتی بە لێدانی یەکلاکەرەوە یارییەکە و نازناوەکەی بردەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە