ئێمباپێ هەڕەشە لە بارسێلۆنا دەکات

07-04-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هەڕەشە لە بارسێلۆنا دەکات و دەڵێت "ئێستا کاتی یاریزانە گەورەکانە، من وەک هەمیشە ئامادەم و بەدڵنیاییەوە خۆم ناشارمەوە".
 
کیلیان پەیامێکی روونی ئاڵنگاری و بەگژداچوونەوەی بۆ بارسێلۆنا نارد، پێش ئەوەی لە چامپیۆنزلیگدا رووبەڕووی ببێتەوە.
 
یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەکاری دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنای میوانی خۆی لەسەر یاریگەی پارک دی پرێنس لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کە ئێوارەی چوارشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
 
ئەستێرەی فەرەنسی، لە لێدوانێکدا کە کەناڵی تەلیفۆتی فەرەنسی بڵاویکردەوە، گوتی "هەموو ساڵێک ئەم ماوەیەی وەرز یەکلاکەرەوەیە، لە کۆتایی مانگی نیساندا دەزانین کە لە کۆتاییدا دەتوانین چ جۆرە وەرزێک پێشکێش بکەین".
 
ئێمباپێ گوتیشی "دڵنیام هەموو شتێک کە لە توانامدایە پێشکێشی دەکەم، دوای ئەوەش ئەنجامەکە لە دەستی خوادا دەمێنێتەوە".
 
لە درێژەی قسەکانیدا، دووپاتیکردەوە "کاتی یاریزانە گەورەکانە، من وەک هەمیشە ئامادەم و بەدڵنیاییەوە خۆم ناشارمەوە".
 
کیلیان ئێمباپێ، لەگەڵ یانەکەی و لویس ئێنریکی راهێنەری یانەکەی بە قۆناخێکی ئاڵۆز و هەستیاردا تێدەپەڕێت، چونکە ئەمە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆیشتنی لە پاریس سانجێرمان، هەروەها گواستنەوەی بۆ ریال مەدرید کە زۆر چاوەڕوانکراوە.
 
ئێنریکی دەستیکردووە بە کەمکردنەوەی ژمارەی خولەکەکانی یاریکردنی ئێمباپێ، دوایینیان یارییەکەی بەرامبەر کلیرمۆ بوو کە لە خوارەوەی خولی فەرەنسا بوو، و بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات.
 
ئێمباپێ نیو کاژێری کۆتایی یارییەکە هاتە نێو یاریگە و گۆنچالۆ رامۆس بە ئەسیستی ئەو گۆڵی یەکسانبوونی پاریس سانجێرمانی لە خولەکی 85 تۆمارکرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە