ڤیدیۆ؛ لیڤەرکوزن لە راماڵینی یانەکان بەردەوامە و بایرن میونشن دۆڕا

07-04-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
بایرلیڤەرکوزن
بایرلیڤەرکوزن
نیشانەکردن بایرلیڤەرکوزن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

درەوشانەوە بەردەوامە، هەنگاونان بەرەو بردنەوەی نازناوێکی مێژوویی بەردەوامە، ئەمجارە لیڤەرکوزن لە بەرلین میوانی یونیەنە.
 
لەگەڵ فیکەی دەستپێک، هێرشبردن دەستیپێکرد.
 
لە دوایین ساتەکانی نیوەی یەکەمدا رۆبن گۆسێنس بەکارتی سوور لە ریزەکانی یونیەن بەرلین کرایە دەرەوە.
 
پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم، یارییەکە جۆشوخروشێکی زیاتری بەخۆیەوە بینی، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانەی میوان هەژمارکرد و لیڤەرکوزن هەلی پێشکەوتنی بۆ رێککەوت.
 
فلۆریان فیرتز سەرکەوتووانە تۆڕی خاوەن یاریگەی هەژاند، لیڤەرکوزن بووە خاوەنی گۆڵی یەکەم.
 
لە نیوەی دووەمدا، هێرشەکانی تیپەکەی چابی ئەڵۆنسۆ بە ئامانجی زیادکردنی ئەنجامەکە بەردەوامبوون.
 
گۆڵی دیکە نەبینرا، لیڤەرکوزن بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە، 41 یارییە نەدۆڕاون، بەفەرمی گەیشتنە چامپیۆنزلیگ و هەنگاوێکی دیکە لە بردنەوەی بوندێسلیگا نزیکدەبنەوە.
 
پێش ئەوەی بۆ یاریی لووتکەی چامپیۆنزلیگ بچنە لەندەن، بایرن میونشن میوانی هێدنهایمە.
 
لە خولەکی 38 هاری کەین، 32ـەم گۆڵی خۆی لە خولەکەدا تۆمارکرد و بایرنی پێشخست.
 
لە دوایین خولەکی نیوەی یەکەمدا سێرج نابری گۆڵی دووەمی بایرن میونشنی تۆمارکرد، نیوەی یەکەم بۆ یانە باڤارییەکە بوو، هاندەرانی خاوەن یاریگە نیگەرانن.
 
نیوەی راهێنەران دەستیپێکرد، هێدنهایم لە خولەکی 50 لە رێگەی کێڤن سێسا ئەنجامەکەی بۆ خاوەن یاریگە کەمکردەوە و هاندەرانی یانەکە بە گەرموگۆڕییەکی زیاتردەوە هانی یانەکەیان دەدەن.
 
دوای یەک خولەک لەو گۆڵە، کیم کلێین دیێنست ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و باڤارییەکانی بە گەڕاندنەوەی یارییەکە بۆ خاڵی سەرەتا شۆککرد.
 
سوپرایز بەردەوامبوو، تیم 11 خولەک بەر لە کۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی یارییەکە بۆ جاری سێیەم گۆڵی ئولرێخی هەژاند، هێدنهایم بووە سێ گۆڵ و بایرن دواکەوت.
 
یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بۆ هێدنهایم کۆتاییهات، خۆشی و ئاهەنگگێڕان باڵی بەسەر یاریگەدا کێشا، بایرن 16 خاڵ کەوتە دوای لیڤەرکوزن.
 
لە نێو کەشوهەوایەکی تەواو جیاواز و سەرنجڕاکێشدا، بۆرووسیا دۆرتموند لە یاریی لووتکەی ئەم هەفتەیەدا بەرامبەر شتوتگارت یاریی دەکات.
 
ئێمری جان لە دەرەوەی ناوچەی سزا بەدوای کلیلی کردنەوەی گۆڵدا دەگەڕێت، بەڵام گۆڵپارێزی شتوتگارت گۆڵەکەی پاراست.
 
کەریم ئادێمی بەخێرایی گەیشتە نێو ناوچەی سزا و هەوڵی خۆیدا، بەڵام بێ ئەنجامبوو و هاندەران لە چاوەڕوانیدا مانەوە.
 
لە خولەکی 64 سێرهۆ گێراسی، گۆڵێکی بۆ شتوتگارت تۆمارکرد، یاریزانەکە لەم وەرزەدا بووە خاوەنی 24 گۆڵ و دووەم گۆڵکاری بوندێسلیگایە.
 
بۆرووسیا دۆرتموند هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لە یاریگەی خۆیدا نەدۆڕێت، بەڵام یاریزانەکانی سوودیان لەو هەلانە وەرنەگرت کە بۆیان رێککەوت.
 
شتوتگارت لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە، ئێستا یانەکە هەمان ژمارەی خاڵەکانی بایرن میونشنی هەیە و بە جیاوازیی گۆڵ لەگەڵ ئەو یانەیە لە پلەی سێیەمە و زیاتر لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ نزیکبووەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).