ڤیدیۆ؛ مێسی بە گۆڵکردنەوە گەڕایەوە، بەڵام دوو خاڵیان لەدەستدا

07-04-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەرمەیامی گەڕایەوە نێو یاریگە و گۆڵی تۆمارکرد، بەڵام لە یاریگەی خۆیاندا دوو خاڵیان لەدەستدا.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 8ـی خولی ئەمریکا، ئینتەرمەیامی لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا میوانداریی یانەی کۆلۆرادۆی کرد، لە خولەکی 45 رافایێل ناڤارۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی کۆلۆرادۆ تۆمارکرد.
 
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا، دوای دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک لیۆنێل مێسی گەڕایەوە نێو یاریگەکان و بەشداریی لە یارییەکەدا کرد.
 
لە خولەکی 57 لیۆ بەلێدانێکی بەهێز گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ ئینتەرمەیامی یەکسانکردەوە.
 
دوای 3 خولەک لەو گۆڵە، لیۆناردپ ئافۆنسۆ گۆڵی دووەمی ئینتەرمەیامیی تۆمارکرد و یانەکەی پێشخست.
 
لە خولەکی 87 کۆلێ باسێت، بۆ جاری دووەم تۆڕی ئینتەرمەیامیی هەژاند و ئەنجامەکەی بۆ کۆلۆرادۆ یەکسانکردەوە.
 
یارییەکە بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات، ئینتەرمەیامی یاریی زیاتری لە رکابەرەکانی ئەنجامداوە و بە 12 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە