فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل هاوکاریی یانەکانی دەکات

07-04-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل هاوکاریی 140 یانەی وڵاتەکەی دەکات، بەهۆی ئەو بارودۆخەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەسەر یانەکاندا هاتووە.

فیدراسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، 140 یانە لە ئاستەکانی خوارەوە لە خولی تۆپی پێی پیاوان و خانمان، هاوکاریی داراییان بەسەردا دەبەشدەکرێت کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رووبەڕووی کێشەی دارایی بوونەتەوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە ئەو بڕە پارەیەی بەسەر یانەکاندا دابەشدەکرێت کۆی گشتیی 3 ملیۆن 600 هەزار یۆرۆیە، 88 یانە لە خولی پلە سێ و چواری ئاستی پیاوان، 52 یانە لە هەردوو خولی پلە سێ و چوار لەسەر ئاستی خانمان دەگرێتەوە.



رۆجیرۆ کاپوکلۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل گوتی، بە قەیرانێکی جیهانیدا تێدەپەڕین کە پێشتر نەبووە و ئێستاش ناتوانین پێشبینی دەرئەنجامەکانی بکەین، زۆر گرنگە هەست بە بەرپرسیارەتی بکەین و ئامانجمان ئەوەیە هاوکاری راستەوخۆ و بەپەلە پێشکێش بکەین.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە