ئایندهۆڤن پێشەنگی خولی هۆڵەندای لەدەستدا

رووداو - هەولێر

یانەی ئایندهۆڤن بە یەکسانبوونی لەگەڵ یانەی ڤیتسێ ئارنهێم، پێشەنگی خولی هۆڵەندای لە سوودی یانەی ئەیاکس ئەمستردام لەدەستدا.

لە گەڕی 29ـی خولی هۆڵەندا، ئایندهۆڤن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ڤیتسێ و یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 13دا سولانی سیرێرۆ ڤیتسێی بە گۆڵێک پێشخست، دواتر لە خولەکی 41 هێرڤینگ لۆزانۆ بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ ئایندهۆڤن راستکردەوە.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 59 مارتن ئۆدیگارد یانەی خاوەن یاریگای کردە خاوەن گۆڵی دووەم، لە خولەکی 70 لوک دی یۆنگ جارێکی دیکە ئەنجامەکەی بۆ پێ ئێس ڤی یەکسانکردەوە، لە خولەکی 83دا تیم ماتاڤز ئارنهێمی بە گۆڵی سێیەم پێشخست، لە دوایین خولەکی یارییەکەدا ڤاندێر وێرڤ لە ڤیتسێ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و هێرڤینگ لۆزانۆ گۆڵی دووەم و سێیەمی یانەی میوانی تۆمارکرد و هەردوو یانە خاڵێکیان بەرکەوت.

بەم یەکسانبوونە ئایندهۆڤن بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لەگەل ئەیاکس هاتە پلەی دووەم و ڤیتسێش لە پلەی حەوتەمە و 43 خاڵی هەیە.