گالەری

07-04-2018
15 Photos
رووداو وەرزشی

رووداو- AFP

نیکۆلاس شۆل بە هەڵە گۆڵەکەی ئۆگسبورگی لە تۆڕی بایرن میونشن تۆمارکرد، گۆڵەکانی بایرن میونشنیش لە رێگەی کۆرێنتین کۆلیسۆ، خامێس رۆدریگێز، ئاریان رۆبن و ساندرۆ ڤاگنێرەوە تۆمارکران.

بەم بردنەوەیە بایرن میونش خاڵەکانی کردە 72 خاڵ و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ شاڵکێی دووەم کردە 20 خاڵ پێشکۆتاییهاتنی خولەکە بە پێنج گەڕ، بەمەش یانەی بایرن میونشن بۆ جاری شەشەم لەسەریەک بووە پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا، کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە، ئەمە جگە لەوەی یانەکە بۆ جاری 28مین لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی بۆندێسلیگا، کە تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەک تەنانەت 10 جاریش نەبووەتە پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا.