پێشمەرگەی هەولێر لە شێروانەی بردەوە

07-04-2017
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
...
...
نیشانەکردن خولی نایابی کوردستان
A+ A-

رووداو - هەولێر


یانەی پێشمەرگەی هەولێر، پیشەنگی کۆمەڵەی قۆناخی کۆتایی خولی نایابی کوردستان گرتەدەست، کاتێک لە یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولەکە، لەنێو یاریگە و هاندەرانی خۆی لە یانەی شێروانەی بردەوە.

یانەی پێشمەرگەی هەولێر دوای بردنەوەی لە یانەی شێروانە پێشەنگی ریزبەندیی قۆناخی کۆتایی خولی کوردستانی وەرگرت.

یارییەکە لە ناو یاریگای پێشمەرگەی هەولێر لە پیرمام بەڕێوەچوو، تیپی خاوەن گۆڕەپان هەر زوو باڵا دەستی خۆی نمایش کرد و عەبدوڵڵا عەلی بە لێدانی سەر گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و گێمی یەکەم تەواوبوو.

لە نیوەی دووەمدا ململانێیەکی بەهێز بیندرا لە ناو لاکێشەی سەوز،ئەمجارەیان عەبدوڵڵا سەربەست بۆ جاریی دووەم تۆڕیی یانەی شێروانەی هەژاند، بەڵام زۆریی نەخایاند محەمەد سابیر بە لێدانی سزا تاکە گۆڵی یانەی شێروانەی تۆمارکرد.

بوونی پاڵپشتیەکی زۆریی هاندەران پاڵنەربوو بۆ پێشمەرگەکان کە بەردەوام بن لە باڵا دەستیان و لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا هیوا جەلال گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ یانەی پێشمەرگەی هەولێر تۆمارکرد.


سەمیر بابۆی راهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر رازییە لە ئاستی یاریزانانی و دەیەوێت خەونی گەورەی تیپەکەی بکات بەراستی کە بەدەست هێنانی نازناوی خولی کوردستانە.

 ئێستا پێشمەرگەکان و هاندەرانیان دڵیان خۆشە و دەیانەوێت درێژە بدەن بە چێژی ئاهەنگ گێرانیان لە خولی کوردستان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە