راهێنەری زاخۆ بۆ رووداو: مافی خۆمانە رکابەری لەسەر بردنەوەی جامی عێراق بکەین

07-03-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن حەیدەر عەبدولئەمیر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حەیدەر عەبدولئەمیر، راهێنەری یانەی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "بە مافی خۆمانی دەزانین رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوی جامی عێراق بکەین" و ئامانجی یانەکەشی بۆ ئەم وەرزە ئاشکرادەکات.
 
یانەی زاخۆ ئەمڕۆ کاژێر 15:00 لە رکابەرییەکانی قۆناخی 32ـی جامی عێراقدا لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی زەورا یارییدەکات، تۆڕی میدیایی رووداو یارییەکە راستەوخۆ لەسەر پەیجی رووداو سپۆرتس لە فەیسبووک دەگوازێتەوە.
 
بەر لە یارییەکە حەیدەر عەبدولئەمیر، راهێنەری یانەی زاخۆ لەبارەی یارییەکە و چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە تیپەکەوە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی " بێگومان رکابەری لە خولدا زەحمەتە، هەروەها جیاوازی خاڵەکان زۆرە، بەڵام ئێمە ئامانجمان لەم وەرزەدا کە لەگەڵ کارگێڕییش قسەمان کردووە، مانەوەیە لە خولەکەدا، بۆ وەرزی داهاتوو پشت بەخوا بۆ هەر رووداوێک قسەیەک دەبێت، بەڵام لە جامدا هەر ئامانجێک رەوایە، چونکە پاڵەوانێتی جام جیاوازە، یەک یارییە ببەیتەوە سەردەکەوی، بینیمان وەرزی رابردوو یانەی کارەبا لەگەڵ کەرخ گەیشتنە یاریی کۆتایی جام، یانەی زاخۆ زۆر نزیک بوو لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی، لەگەڵ ئەوەشدا پشتیوان بەخوا یانەکەمان ئامادەیە بۆ رکابەریکردن لەسەر جام و ئامانجیشمان رکابەریکردنە."
 
لە بارەی ناڕەزایەتیی هاندەران لە یاریی پێنەکردن بە شڤان جەمیل، کە ئەستێرەیەکی کوردی یانەی زاخۆیە، حەیدەر عەبدولئەمیر دەڵێت " ئەمە بڕیارێک ئاساییە بۆ ستافی راهێنەران، فڵانە یاریزان یاری دەکات یان فڵانە یاری ناکات، هەموو یاریزانەکان بۆ من وەک یەکن هیچ جیاوازییەکی گەورە لەنێوان شیڤان و بەرگریکارانی دیکەدا نییە، بەلای منەوە هەمووان نزیکن لە یەکدی، تەنیا هەندێک جیاوازی بچووک هەن کە لەسەر ئەو بنەمایە پێکهاتەی سەرەکی دیاری دەکەین."
 
راهێنەری زاخۆ زیاتر گوتی " شڤان دوایین یاری ئامادەبوو لە یاریی پێش ئەویش یاری کرد، بەڵام من 27 یاریزانم هەیە، من لەگەڵ ستافەکەم بەرپرسم لەو 27 یاریزانە، هاندەران مافی خۆیانە بپرسن، بەڵام ئەوان نزیک نینە لە ئێمە و هەموو رۆژێک لە مەشقەکان ئامادە نابن بۆ ئەوەی بزانن لە پشت پەردەکانەوە مەشقەکان چۆن بەڕێوەدەچن، پەیوەندی نێوان یاریزانەکان چۆنە؟ ئێمە نزیکین و دەزانین کە کام یاریزان گونجاوە و بۆ هەر یارییەک کامیان پێویستە بە سەرەکی یاری بکات، بەڵام سەبارەت بە شیڤان یاریزانێکی جیاوازە و کاپتنی تیپەکەیە، هەموو یاریزانانی بەرگری ئاستێکی باش پێشکەش دەکەن و ئاستیان نزیکە لە یەکدی، بۆیە وەک گوتم ئێمە گونجاوترینیان بۆ هەر یارییەک دیاری دەکەین."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی کۆپا ئەمریکایان بەرزکردووەتەوە، وێنە: AFP

ئەرجەنتین کۆپا ئەمریکای 2024ـی بردەوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دووەم جار لەسەر یەک و 16ـەم جار لە مێژووی خۆی، توانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا بباتەوە. ئەرجەنتین لە تەواوی پاڵەوانیێتییەکەدا تەنیا یەک گۆڵی لێکرا.