نیوکاسڵ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی ریال مەدرید دەستپێکرد

07-03-2022
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن ریال مەدرید نیوکاسڵ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی ئینگلتەرا ئاشکرایانکردووە یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی، دانوستاندنی راستەوخۆی لەگەڵ ئیدین هازارد یاریزانی یانەی ریال مەدرید دەستپێکردووە بۆئەوەی لە هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.
 
بەپێی ئەو سەرچاوانە، زۆر یانەی جیاواز لە ئینگلتەرا، لەسەروویانەوە چێڵسی، نیوکاسڵ و مانچێستەر یونایتد چاویان لەوەیە هاوینی داهاتوو هازارد لە ریزەکانیاندا بێت، هەرچەندە ئەو یاریزانە ئەمساڵ ئاستی باش نییە و بەشێوەی سەرەکی لە ریال مەدرید یاری ناکات.
 
سەرچاوەکان دەڵێن لە نێو ئەو یانانەدا کە بایەخ بە هازارد دەدەن، یانەی نیوکاسڵ تەنیا یانەیە کە بەکردەنی هەوڵەکانی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو ئەستێرە بەلجیکییە دەستپێکردووە.
 
هازارد لەگەڵ ریال مەدرید دۆخی باش نییە، سەرچاوەکانی ئیسپانیا بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە، یانەی شاهانە دەیەوێت لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت، بەتایبەت کە ئەگەر هەیە کیلیان ئێمباپی بەمووچەیەکی زۆر بێتە یانەکەوە و ریال مەدرید نایەوێ پێدانی مووچە زۆرەکەی هازارد بەردەوام بێت. ریال مەدرید هەروەها پێویستی بەدەستکەوتنی هەندێک پارە هەیە لە فرۆشتنەوەی هازارددا، بۆ پارەدارکردنی گرێبەستەکانی هەریەکە لە ئێمباپێ و ئیریک هالاند کە دەگوترێ ریال مەدرید هەوڵی بەدەستهێنانی تواناکانی دەدات.
 
هاتنی هازارد بۆ ریال مەدرید نزیکەی 150 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانە ئیسپانییەکە کەوتووە و گرێبەستەکەی لە هاوینی 2024دا کۆتایی دێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە