ئێمباپێ زۆر بە توندی لێیدرا

کیلیان ئیمباپێ ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان لە راهێنانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ زەبرێکی گەورەی بەرکەوت، بەهۆی سەختی ئازارەکەی راهێنانەکانی بەجێهێشت.
 
رۆژنامەکانی فەرەنسا ئاشکرایان کرد: "لە کاتی راهێنانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کیلیان ئیمباپێ لەلایەن ئیدریسا گاناگێی بە تووندی پێ دەنێت بەپێی چەپی ئیمباپێ دەکەوێت، هەر بۆیە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پشکنینی بزیشکی بۆ ئەنجامدراوە و پێشبینی دەکرێت لە چەند کاژێری داهاتوودا ئەنجامی پشکنینەکەی ئاشکرا بکرێت".

 

رۆژنامە فەرەنسییەکە باس لەوە دەکات: "تاوەکو ئێستا دیار نییە ئیمباپێ ناوی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی پاریس دەبێت بۆ یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ، یاخود نا، ئەمە لەکاتێکدا تەنیا دوو رۆژی ماوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو یانە لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ".

 

بەپێی سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی فەرەنسا: "کاژێر 16:00ی ئێوارە ئیمباپێ گەیشتووەتە نەخۆشخانەیەکی ئەمریکی لە شاری پاریس، کارمەندانی نەخۆشخانەکە هەستیان بە نیگەرانی کردووە سەبارەت بە قورسی پێکانەکەی یاریزانە تەمەن 23 ساڵانەکەی پاریس سانجێرمان، چونکە کیلیان هەستی بە ئازارێکی زۆر کردووە".

 

پێکانەکەی ئیمباپێی لەسەر پێی چەپی تووشی بووە، بەڵام بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان، لە پاژنەیدا تووشی هیچ جۆرە شکانێکی ئێسک نەبووە، بڕیارە هەر ئەمشەو ئەنجامی کۆتایی پشنینەکانی ئاشکرا بکرێت. 

 

رۆژنامەی لۆپاریزیان باس لەوە دەکات پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە، هیچ مەترسییەکی ئەوتۆ لەسەر پێکانەکەی ئێمباپێ نییە، بەڵام هێشتا ئەگەری بەشداریکردنی لە یاریی گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید یەکلایی نەبووەتەوە.