یوڤێنتوس یاری لووتکەی لە لازیۆ بردەوە

07-03-2021
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن سێریا ئەی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی یوڤێنتوس یاری لووتکەی لە یانەی لازیۆ بردەوە و هاتەوە نێو رکابەری لەسەر وەرگرتنی پێشەنگی سێریا ئەی.

یارییەکە لە یوڤێنتوس ئارێنا کرا و تێیدا خانمە پیرەکە یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە، لەو یارییەی کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی ئەوەی لەلایەن ئاندریا پیرلۆی راهێنەر پشووی پێدرا بۆ ئەوەی لە یاری بەرامبەر پۆرتۆ لە چامپیۆنزلیگدا بە تەواوی ئامادەبێت و تەنیا 20 خولەک یاریکرد.

سەرەتا لازیۆ لە خولەکی 14دا بە گۆڵێکی خواکین کۆریا پێشکەوت، بەڵام ئادریان رابیۆ نەیهێشت ئەم گێمە بەم ئەنجامە کۆتاییپێبێت و لە خولەکی 39دا ئەنجامەکەی بۆ یوڤێ راستکردەوە.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 57 و 60 دا ئالڤارۆ مۆراتا دوو گۆڵی لەسەریەکی بۆ یانەکەی شاری تۆرینۆ تۆمارکرد سێ خاڵی بەخشییە یانەکەی.

بەم بردنەوەیە بیانکۆنێری خاڵەکانی گەیاندە 52 خاڵ لە پلەی سێیەمی سێریا ئەیە و لازیۆش حەوتەمە و 43 خاڵی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە